ئیسپانیا

بە بڕیاری فلیک یارییەکی پێش وەرزەی بارسێلۆنا هەڵوەشایەوە

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک و دێکۆ دژی بەڕێوەچوونی یارییەکی دۆستانەی پێش وەرز لە کازابلانکای مەغریب بوون و بە بڕیاری ئەوان یارییەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

هەرچەندە بارسێلۆنا پێشتر پلانی دانابوو لە 7ی ئاب دوای گەشتی ئاسیا و پێش جامی خوان گامپەر یارییەکی دۆستانە لە کازابلانکای مەغریب بکات، ئەم هاوینە یارییەکە ناکرێت، هەرچەندە ئەم بژاردەیە هێشتا لەسەر مێزەکە ماوە و رەنگە لە داهاتوودا رووبدات. هۆکاری ئەم بڕیارە ئەوەیە کە هەردوو فلیک و دێکۆ پێیان باشتر بوو ئامادەکارییەکانی تیپەکە بۆ دەستپێکردنی وەرز لە پێشینەدا دابنێن. بڕیارێک کە هەردوو لەسەری کۆک بوون و گەیاندە سەرۆکی یانەکە، ئەویش لەم بڕیارە تێگەیشت.

بە گوێڕەی راپۆرتێکی موندۆدیپۆرتیڤۆ، هەردوو راهێنەر و بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا پێیان وایە لەماوەی گەشتە دوو هەفتەیەکەی ژاپۆن و کۆریای باشووردا تیپەکە لەژێر فشارێکی زۆردا دەبێت، کە سێ یاری دۆستانە لەخۆدەگرێت و یانەکە نزیکەی 10 ملیۆن یۆرۆ بەدەستدەهێنن.

بارسا رۆژی سێشەممە 5ی ئاب لە کۆریای باشوورەوە دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا و ئەوان بە فشارێکی زۆریان زانی بۆسەر یاریزانەکان چونکە تەنیا دوو رۆژ دواتر لە کازابلانکا یارییەکی دۆستانەی دیکەیان دەبێت، دواتر لە 10ی مانگدا جامی خوان گامپەر دەکرێت، ئەمەش کارییگەرییەکی زۆری لەسەر جەستەی یاریزانەکان دەبێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئەم یارییە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button