ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناپۆلی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرەی پرێمەرلیگ دەستپێدەکات

پاڵەوانی ئیتاڵیا چاوی لەسەر ئەستێرەکانی مانچێستەرە

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی هەڵسەنگاندن بۆ گواستنەوەی دوو یاریزانی دیاری پرێمەرلیگ دەکات.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، ناپۆلی 45 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی باڵ ئامادەکردووە، جاک گریلیش و ئالێخاندرۆ گارناچۆی کردووەتە ئامانجی سەرەکی، بەڵام تەنیا یەکێکیان دەگوازێتەوە.

مانچێستەر یونایتد بۆ دەستبەرداربوون لە ئالێخاندرۆ گارناچۆ داوای 70 ملیۆن پاوەند دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە پێنەگەیشتووە.

بەڵام مانچێستەر سیتی ئامادەیە ئۆفەرە 45 ملیۆن پاوەندییەکەی ناپۆلی بۆ دەستبەرداربوون لە جاک گریلیش قبووڵ بکات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، ناپۆلی پەلایەوە باشترە گرێبەست لەگەڵ گریلیش واژۆ بکات، بەڵام دەزانێت گواستنەوەی گارناچۆ وەبەرهێنانێکی باشتر دەبێت، چونکە 9 ساڵ لاوترە.

جاک گریلیش

جاکی 29 ساڵان لەلایەن پێپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزنس پشتگوێخراوە و بانگهێشتی جامی جیهانی یانەکان نەکراوە، پاڵەوانی ئیتاڵیاش دەیەوێت سود لەو دەرفەتە وەربگرێت و جارێکی دیکە گریلیش و دی برۆین بەیەک بگەیەنێتەوە.

گریلیش لە هاوینی 2021 بەبڕی 117.50 ملیۆن یۆرۆ لە ئاستۆن ڤێلاوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد، بەدرێسی بلوو موون لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 157 یاریی کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی دروستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، 1 جامی جیهانی یانەکان، 3 پرێمەرلیگ، 1 جامی سوپەری ئەوروپا و 1 جامی یەکێتی ئینگڵتەڕای لەگەڵ مان سیتی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button