پێنجەمین گرێبەستی سیتینزس گەیشتە شاری مانچێستەر

یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی نزیکە لە بەفەرمی ناساندنی پێنجەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی.
سیتیزنس هەر لەم هاوینەدا تا ئێستا گواستنەوەی چوار یاریزانی بۆ ریزەکانی راگەیاندووە کە ئەوانیش تیجانی رێندێرس لە ئەیسی میلان، ریان ئایت نووری لە وۆڵڤز، مارکوس بێتینێلی لە چێڵسی و رەیان شێرکی لە لیۆن.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاوی کردووەتەوە، سڤایرێ نیپان گەیشتووەتە شاری مانچێستەر بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشی لە دووشەممەی ئەم هەفتەیە وەک یاریزانی نوێی سیتی.
رۆمانۆ بڕی گرێبەستی لاوە 18 ساڵانەکەی ئاشکراکردووە کە 15 ملیۆن یۆرۆیە.
🚨✈️ Understand Sverre Nypan has just landed in Manchester ahead of medical tests on Monday as new Man City player.
€15m deal done. ✅🇳🇴 pic.twitter.com/W1zOwm69Xz
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 15, 2025
پێشتریش دەیڤد ئۆرنشتان زانیاریی لەبارەی ماوەی گرێبەستی نیپان و سیتی بڵاوکردەوە کە تا 2030 دەخایەنێت.
نیپان هێڵی ناوەڕاست وەکو یاریساز یاریی دەکات، ئەمساڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بۆ یانەی رۆزنبێرگی وڵاتەکەی لە 10 یاری بەشداریی 676 خولەکی کردووە و گۆڵێکی کردووە.
مانچێستەر سیتی بۆ یەکلایی کردنەوەی پێنجەمین گرێبەستی ئەم هاوینە گەیشتە رێککەوتن