بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نوێترین هەڵوێستی ئارسیناڵ لەبارەی هەوڵەکانی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی ئەستێترەیەکی گەنەرز

Yariga App

یاریگا –

هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو ئارسیناڵی ئینگلیزی هەژاند بەوەی ریال مەدرید سۆراخی ئەستێرەیەکی گەنەرزی کردووە.

ئەمڕۆ مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە کە مەدرید پرسیاری لەبارەی لێویس سکێڵی ئەستێرە دیاری ئارسیناڵ کردووە و چاوی لەوەیە هاوینی داهاتوو بەبێ بەرامبەر بیباتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ. تەنانەت لەنێو خۆی یانە ئیسپانییەکەدا گفتوگۆ لەباری سکێڵی کراوە، ئەو یاریزانەی کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆپچییەکان بەسەردەچێت.

پێگەی بەرگری چەپ یەکێکە لەو پێگانەی کە مەدرید دەیەوێ گۆرانکاریی تێدابکات بە هێنانی یاریزانێکی ئاستبەرز کە ئێستا فێرلاند مێندی و فران گارسیا تەنها دوو بژاردەی بەردەستی شاهانەکانە بەڵام رەخنەیەکی زۆر لە ئاستیان دەگیردرێت.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ ئێستا متمانەی تەواو و گەشبینیان هەیە کە بەمزووانە گرێبەستی یاریزانەی 18 ساڵییەکە نوێدەکەنەوە.

رۆمانۆ لە وردەکارییەکانیشیدا نووسیویەتی کە بۆ ئەو مەبەستە، گفتوگۆکان گەشتوونەتە ئاستی پێشکەوتوو. هەر بۆیە ئارسیناڵ هیچ نیگەران نییە کە لوێسی سکێڵی مەمدواییانە بە یانەکانی دیکەوە ناوی دەبەسترێتەوە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button