ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ ئیتاڵیا راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەی دەستنیشانکرد

جینارۆ گاتوسۆ شوێنی لوچیانۆ سپالێتی دەگرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

وەکو چاوەڕوان دەکرا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەفەرمی جینارۆ گاتوسۆی وەکو راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەی دەستنیشانکرد.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکیدا بڵاویکردووەتەوە، جینارۆ گاتوسۆ لە شوێنی لوچیانۆ سپالێتی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەگرێتە ئەستۆ و رۆژی پێنجشەممە لە رۆما وەکو راهێنەری نوێی ئازۆری بە میدیاکان دەناسێنرێت.

گاتوسۆ (47 ساڵان) وەرزی رابردوو راهێنەرایەتی یانەی هایدوک سپلیتی کڕواتی دەکرد و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی مارسێێ فەڕەنسی، ڤاڵێنسیای ئیسپانی، ناپۆلی و ئەیسی میلان و پالێرمۆی ئیتاڵی کردووە.

دوای دۆڕانی ئازۆری بەرامبەر نەرویج لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 سپالێتی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دوورخرایەوە و ئەرکی یەکەمی گاتوسۆ سەرخستنی ئازۆری دەبێت بۆ مۆندیالی داهاتوو کە ئازۆری لە دوو وەشانی مۆندیالی رابردوو (2018 و 2022) نەگەیشتووەتە مۆندیال.

یەکەمین یاریی گاتوسۆ وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئیستۆنیا دەبێت کە رۆژی 5ـی سێپتێمبەری داهاتوو لە ئیتاڵیا دەکرێت، کە ئازۆری لە کۆمەڵەی نۆیەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 لە دوو یاری سێ خاڵی کۆکردووەتەوە و لە کۆی پێنج هەڵبژاردە لە پلەی سێیەم دێت، نەرویج بە 12 خاڵ لە چوار یاری و ئیسرائیل بە شەش خاڵ لە سێ یاری لە پلەی دووەم دێت.

گاتوسۆ وەکو یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا خاوەنی 73 یاریی و گۆڵێکی نێودەوڵەتییە، کە لەگەڵ ئازۆری ساڵی 2006 جامی جیهانییان بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button