ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی بەخۆڕایی بەرگریکارێکی دیکەی پرێمەرلیگ دەستی بە هەوڵەکانی کردووە

دەیەوێت ئەستێرەیەکی دیکە بە گرێبەستێکی ئازاد بگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەرگریکارێکی دیکە لە پرێمەرلیگەوە بەخۆڕایی بباتە ریزەکانی.

رۆژنامەی مارکا ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بەنیازە هاوینی 2026 بە گرێبەستێکی ئازاد ئیبراهیما کۆناتێ بەرگریکاری لیڤەرپوول بباتە ریزەکانی، لە ئێستاوە یانە ئیسپانییەکە ئامادەکاریی دەکات و دەستی بە هەوڵەکانی کردووە بۆ ئەوەی ئەو بەرگریکارە فەڕەنسییە بگوازێتەوە.

رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، دوای هەریەکە لە ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، کیلیان ئێمباپێ، ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر و داڤید ئالابا، ریال مەدرید دەستی بە هەوڵەکانی کردووە بۆ ئەوەی کۆناتێ بەخۆڕایی بگوازێتەوە ریزەکانی و بیکاتە پێنجەمین یاریزان لەم دوو ساڵەی دواییدا بێبەرامبەر بیگوازێتەوە کە هاوینی 2026 گرێبەستی ئەو بەرگریکارە فەڕەنسییە لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، ریال مەدرید کار دەکات بۆ ئەوەی لە نێوان لویس سکێلی بەرگریکاری ئارسیناڵ، کریستیان مۆسکێرا بەرگریکاری ڤاڵێنسیا و ئیبراهیما کۆناتێ بەرگریکاری لیڤەرپوول یەکێکیان بگوازێتەوە کە هاوینی داهاتوو هەر سێ بەرگریکارەکە گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانیان کۆتایی دێت.

ریال مەدرید ئەم هاوینە ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری لیڤەرپوولی بە گرێبەستێکی ئازاد گواستەوە ریزەکانی، بەڵام بۆ ئەوەی زووتر پەیوەندی بە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکەوە بکات بۆ ئەوەی بەشداریی مۆندیالی یانەکان بکات، ریال مەدرید 5 ملیۆن یۆرۆی بە لیڤەرپوول دا.

لەم ساڵانەی دوایی ریال مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینە بەلایەنی کەم گرێبەستێکی ئازاد واژۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button