مۆرینیۆ ئەستێرەیەکی گەورەی پرێمەرلیگی رازیکردووە بچێتە خولی تورکی

یاریگا –
خۆزێ مۆرینیۆ دوای گفتوگۆکردنی لەگەڵ سۆن هیونگ مین هێرشبەرەکەی تۆتنهامی رازیکردووە پەیوەندی بە ریزەکانی فەنەرباهچێی تورکییەوە بکات.
یاگیز سابونچۆغلۆ رۆژنامەنووسی تورکی ئاشکرایکردووە، خۆزێ مۆرینیۆ چاوی بە سۆن هیونگ مین کەوتووە و هێرشبەرەکەی کۆریای باشووری رازیکردووە بچێتە ریزەکانی فێنارباهچێی تورکی، ئێستا رێککەوتنی نێوان تۆتنهام و فەنەرباهچێ ماوە بۆ ئەوەی سۆن بچێتە خولی تورکی.
ÖZEL | Jose Mourinho, Heung-Min Son ile görüştü. Koreli yıldızın Mourinho ile ilişkileri çok ileri seviyede ve Fenerbahçe’ye gelmeye sıcak bakıyor. Uzak Doğu’daki anlaşmalar nedeniyle 30 milyon euro bonservis isteniyor. Bonservis konusu çözülürse görüşmeler ilerleyecek.
— Yağız Sabuncuoğlu (@yagosabuncuoglu) June 15, 2025
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە تورکەکە، پێشبینی دەکرێت نرخی گرێبەستی سۆن هیونگ مین بۆ فەنەرباهچێ 30 ملیۆن یۆرۆ بێت، کە ئەو یاریزانەی کۆریای باشوور پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ مۆرینیۆ هەیە.
ماڵپەڕی FICHAJES ئاشکرایکردووە، فێنارباهچێ ئۆفەرێکی بە مووچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی سۆن هیونگ مین کردووە بۆ ئەوەی هێرشبەرە 32 ساڵانەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ (2+1) بباتە ریزەکانی.
هێرشبەرە 32 ساڵانەکەی تۆتنهام تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە هەیە کە هاوینی 2015 لە بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانییەوە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی تۆتنهامەوە کرد، بە درێسی هۆتسپێرس لە 454 یاری 173 گۆڵ و 101 ئەسیستی کردووە.