تەواو؛ تێرشتیگن گەیشتە رێککەوتن و بارسێلۆنا بەجێدەهێڵێت

یاریگا –
تێرشتیگن لەگەڵ گاڵاتەسەرای لەسەر بەندە کەسییەکانی گەیشتە رێککەوتن و ریزەکانی بارسێلۆنا بەجێدەهێڵێت.
ماڵپەڕی Fanatikـی تورکی ئاشکرایکردووە، مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی لەسەر بەندە کەسییەکانی لەگەڵ یانەی گاڵاتەسەرای تورکی گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەگەر بارسێلۆنا نەبێتە بەربەست، شتیگن دەبێتە پاسەوانی گۆڵی یانەکەی ئیستەنبوڵ.
🧤 Galatasaray, André Ter Stegen ile anlaşma sağladı.
Barcelona’nın yüksek bir bonservis talep etmemesi halinde transferin noktalanması bekleniyor. pic.twitter.com/Im6JOtdg9q
— Fanatik (@fanatikcomtr) June 15, 2025
پێشتر رۆژنامەی سپۆرت ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردبوو، یانەی گاڵاتەسەرای تورکی ئۆفەرێکی پێشکەشی مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا کردووە، بۆ ئەوەی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بە مووچەی ساڵانەی پێنج ملیۆن یۆرۆ بباتە ریزەکانی و بیباتە پاڵ لیرۆی سانێ کە هەفتەی رابردوو گرێبەستی ئەو یاریزانە ئەڵمانیەی راگەیاند.
ئەشرەف بن عەیاد رۆژنامەنووسی مەغریبی هەواڵی ماڵپەڕە تورکییەکەی رەتکردووەتەوە و لە پاڵتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی :’تاوەکو ئێستا تێرشتیگن لەگەڵ هیچ یانەیەک نەگەیشتووەتە رێککەوتن’.
لحد الان تير شتيغن لا يملك اي اتفاق مع اي ناد ✅
— Achraf Ben Ayad (@Benayadachraf) June 15, 2025
گۆڵپارێزە 33 ساڵانەکە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 12 ملیۆن یۆرۆیە و وەرزی رابردوو بەهۆی ئەوەی تووشی پێکانێکی قورس بوو، تەنیا بەشداریی نۆ یاریی بلاوگرانای کرد، کە ئەو گۆڵپارێزە ئەڵمانییە لەگەڵ بارسێلۆنا لە 422 یاری 416 گۆڵی لێکراوە و 175 کلین شیتی تۆمارکردووە.
شتیگن هاوینی 2014 بەرامبەر 12 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە کرد.