هۆیلوند رووناکی سەوز بۆ یانەیەکی ئیتاڵیا هەڵدەکات

یاریگا –
ئینتەرمیلان، دوای رۆیشتنی مارکۆ ئارناتۆڤیچ و خواکین کۆرێیا، هەروەها دۆخی نادیاری مەهدی تارێمی، چاودێری هێرشبەرەکان لە بازاڕی گواستنەوەدا دەکات .
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، راسموس هۆیلوند هێرشبەری دانیمارکیی مانچێستەر یونایتد پێشوازی لە پەیوەندیکردنی بە ئینتەرمیلان و گەڕانەوەی بۆ سێریا ئەی دەکات، هەروەها ئەم بابەتەشی لە رێگەی بەڕێوەبەری کارەکانیەوە گەیاندووەتە بەرپرسانی ئینتەرمیلان.
نێرازۆریش بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی داوە و گواستنەوەی هێرشبەرە تەمەن 22 ساڵەکەی خێراتر کردووە، چونکە توانایەکی گەورە لە ناویدا دەبینن؛ گرێی ئەم گرێبەستە هێشتا نەکراوەتەوە، مانچیستەر یونایتد دەیەوێت هۆیلوند بۆ هەمیشە بفرۆشێت و ئینتەرمیلانیش دەیەوێت گرێبەستێکی خواستن لەگەڵ بڕگەی کڕینی هەمیشەیی هەبێت.
هۆیلوند لە وەرزی 2022/2023 پەیوەندی بە ئاتالانتاوە کرد و لە سێریا ئەی لە یەکەم وەرزی لە کۆی 20 یاری 9 گۆڵی بۆ یانەکەی بێرگامۆ تۆمارکرد. ئاتالانتا لە ساڵی 2022 هۆیلۆندی لە ستورم گرازی نەمسایی بە بڕی 21 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە، دوای تەنیا ساڵێک بە 77.8 ملیۆن یۆرۆ بە مانچێستەر یونایتدی فرۆشت.