ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاشکرابوو؛ ویڵیامس لەبارەی بارسێلۆنا چی بە یامال گوتووە؟

رۆژنامەی سپۆرت زانیاری نوێ ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا تاوەکو ئێستا خەون بە گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس دەبینێت و ئامانجی گەورەی یانە کاتالوونییەکە، کۆکردنەوەی نیکۆ و لامین یامالە.

رۆژنامەی سپۆرت بۆ یەکەمجار قسەی ژووری جلگۆڕینی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەبارەی ئەگەرەکانی گواستنەوەی ویڵیامس بۆ بارسێلۆنا بڵاودەکاتەوە.

رۆژنامەکە دووپاتیدەکاتەوە، ویڵیامس خەون بە یارییکردن بۆ بارسێلۆنا دەبینێت و لە ژووری جلگۆڕینی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، باسی خەونەکەی کردووە؛

دوور لە چاوی کامێراکان، خەونی خۆی بۆ یارییکردن بۆ بارسێلۆنا پیشانداوە، نیکۆ دەیەوێت لەگەڵ هاوڕێکانی یاریی بکات.

رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار روونیکردووەتەوە؛

ئەگەر یانەکە دەرگام بۆ بکاتەوە، ئامادەم پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکەم.

هەینی رابردوو، رۆژنامەی سپۆرت کۆبوونەوەی فێلیکس تاینتا، بەڕێوەبەری کارەکانی ویڵیامس و دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنای ئاشکراکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەک ئاشکرانەکراوە.

لەدوای کۆبوونەوەی نوێنەری ویڵیامس و دێکۆ، لامین یامال لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام، وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ویڵیامس بڵاوکردەوە کە باوەشیان بەیەک کردووە، بەڵام پەیوەندی بە کۆبوونەوەکە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

رووپەلی رۆژنامەی سپۆرت، یەکشەممە 15-06-2025

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو دەگاتە 62 ملیۆن یۆرۆ. لە ماوەی رابردوو، یانەکانی ئارسیناڵ و بایرن میونشن لە نزیکەوە چاودێری خۆییان کردووە، بەڵام ئامانجی سەرەکی نیکۆ مانەوەیە لە لالیگا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا پەیوەندی لەگەڵ نیکۆ هەیە و پێشتر بە تەلەفۆن قسەیان کردووە. فلیک پڕۆژەی بارسێلۆنا بۆ روونکردووەتەوە و راهێنەرە ئەڵمانییەکە زۆر پەرۆشی گواستنەوەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button