ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی تورکی ئۆفەرێکی پێشکەشی تێرشتیگن کردووە

گاڵاتەسەرای دەیەوێت شتیگن بباتە پاڵ سانێ

Yariga App

یاریگا –

یانەی گاڵاتەسەرای تورکی ئۆفەرێکی پێشکەشی تێرشتیگن کردووە بۆ ئەوەی ئەو گۆڵپارێزە ئەڵمانییە لە بارسێلۆناوە بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی سپۆرت ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، یانەی گاڵاتەسەرای تورکی ئۆفەرێکی پێشکەشی مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی  بارسێلۆنا کردووە، بۆ ئەوەی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بە مووچەی ساڵانەی پێنج ملیۆن یۆرۆ بباتە ریزەکانی و بیباتە پاڵ لیرۆی سانێ کە هەفتەی رابردوو گرێبەستی ئەو یاریزانە ئەڵمانیەی راگەیاند.

رۆژنامەی سپۆرت راشیگەیاندووە، گەرچی تێرشتیگن هێشتا پێداگیری لەسەر مانەوەی لە بارسێلۆنا دەکات و ئامادە نییە هەروا بە ئاسانی لەو یانەیە بڕوات، بەڵام بەگوێرەی کەسانی دەوروبەری گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە، شتیگن ئامادەیە بچێتە تورکیا ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێبگات.

یانەی گاڵاتەسەرای دوای ئەوەی لیرۆی سانێ یاریزانی بایرن میونشنی بە مووچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆ لە چنگی یانە گەورەکانی پرێمەرلیگ رفاند، دەیەوێت ئەم هاوینە تیپێکی بەهێز دروست بکات، دەیەوێت تێر شتیگن بۆ پڕکردنەوەی شوێنی مۆسلێرا بباتە ریزەکانی.

پێشتر رۆژنامەی سپۆرت ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردبوو، مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی داوای شایستە داراییەکانی هەر سێ وەرزی داهاتووی لە بارسێلۆنا دەکات، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و ریزەکانی بلاوگرانا بەجێبهێڵێت، کە شتیگن تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا ماوە.

گۆڵپارێزە 33 ساڵانەکە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 12 ملیۆن یۆرۆیە و وەرزی رابردوو بەهۆی ئەوەی تووشی پێکانێکی قورس بوو، تەنیا بەشداریی نۆ یاریی بلاوگرانای کرد، کە ئەو گۆڵپارێزە ئەڵمانییە لەگەڵ بارسێلۆنا لە 422 یاری 416 گۆڵی لێکراوە و 175 کلین شیتی تۆمارکردووە.

شتیگن هاوینی 2014 بەرامبەر 12 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە کرد.

تەواو؛ لەبەر سێ هۆکار بارسێلۆنا گرێبەستی تێرشتیگن هەڵدەوەشێنێتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button