پۆگبا لە پێناو پەیوەندی کردن بە مۆناکۆ قوربانییەکی گەورە دەدات

یاریگا –
پۆل پۆگبای ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد و یوڤێنتوس، بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو لاکێشەی سەوز ئامادەیە قوربانییەکی گەورە بدات.
ئەم یاریزانە تەمەن 32 ساڵە، ماوەی شەش مانگ بێ یانە بوو و نزیکەی دوو ساڵ لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، بڕیارە بۆ وەرزی داهاتوو لە یاریگاکان بیبینینەوە. پەیوەندی کردنی بە مۆناکۆ بەرزترین ئەگەرە و بە گوتەی فابریس هاکینز رۆژنامەنووسی فەڕەنسی، سەرەڕای دوودڵی یانەکە، بەڵام گفتوگۆکان بە باشی بەرەوپێش دەچن. هاوکینز دەڵێت پۆگبا هەموو هەوڵێک دەدات تاوەکوو بە خێرایی بچێتە باشووری فەرەنسا و خێزانەکەی لەوێ نیشتەجێ بکات.
خواستی پۆگبا بۆ ۆەیوەندی کردن بە مۆناکۆ تا ئەو ئاستە گەیشتووە کە قوربانی دارایی بدات بۆ ئەوەی بەخێرایی کارووباری گواستنەوەکەی تەواو بکرێت. تا ئێستا هیچ ئامارێک لەسەر مووچەی ئەگەری بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە ساڵی 2023ەوە لە تۆپی پێ دوور کەوتووەتەوە، بەهای لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بە شێوەیەکی زۆر دابەزیوە.
❗️🇫🇷 Paul Pogba à Monaco : les discussions sont en cours et bien engagés même si à l’ASM on se veut prudent.
🔹L’international français est prêt à faire des efforts financiers et donne sa préférence à Monaco. Si bien que l’ancien joueur de Manchester United a déjà tout mis en… pic.twitter.com/KWDiLqicZc
— Fabrice Hawkins (@FabriceHawkins) June 14, 2025
دووەم وەرزی پۆگبا لە یوڤێنتوس، پێش سڕکردنی بەهۆی ماددە هۆشبەرەکانەوە، بەهۆی پێکانەوە دابڕابوو. لە تۆرینۆ ساڵانە 10 ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوت، بەڵام لەدوای سڕکردنییەوە بۆ نزیکەی دوو هەزار یۆرۆ لە مانگێکدا دابەزی.
پۆگبا لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەری 2024ەوە یاریزانێکی ئازادە و لە مانگی یەکی ساڵی رابردووەوە رێگەی پێدراوە پەیوەندی بە تیپێکی نوێوە بکات. لەکاتێکدا گرێبەستکردن لەگەڵیدا مەترسی دەبێت بۆ هەر تیپێکی گەورە، بەڵام تا زووتر بتوانێت گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆناکۆ یەکلایی بکاتەوە، ئەوا یاریزانە فەرەنسییەکە کاتێکی زیاتری دەبێت بۆ ئامادەبوون بۆ وەرزی 2025/2026.