ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆتێنهام یەکەمین گرێبەستی گەورەی لەم هاوینە راگەیاند

ماتیس تێل تاوەکو 2031 بووە یاریزانی هۆتسپێرس

Yariga App

یاریگا –

تۆتێنهام هۆتسپێرس بەفەرمی گرێبەستی ماتیس تێل هێرشبەری فەڕەنسی راگەیاند، کە سەرەتای ئەمساڵ بە خواستن لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە کردبوو.

یانەی تۆتێنهام هۆتسپێرس ـی ئینگلیزی رایگەیاندووە، ماتیس تێل تاوەکو 2031 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان واژۆکردووە و لە یانەکەیان بەردەوام دەبێت، کە فێبرایەری ئەمساڵ بە خواستن لە بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە روویکردە ریزەکانی تۆتێنهام و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 20 یاریی بە درێسی هۆتسپێرس کرد و 3 گۆڵی کرد.

ماتیس تێل کە ئەم هاوینە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەشداریی یۆرۆی ژێر 21 ساڵان دەکات، هاوینی 2022 بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ لە رێنی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییە 35 ملیۆن یۆرۆیە.

هێرشبەرە 20 ساڵانەکە لەگەڵ بایرن میونشن لە 83 یاری 16 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد، کە وەکو سەرەڕم و باڵەکان یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button