ئاستۆن ڤیلا لەپێناوی رفاندنی راشفۆرد لە چنگی بارسێلۆنا هەنگاوێکی سەیر دەنێت
راشفۆرد لە نێوان ئاستۆن ڤیلا و بارسێلۆنا کامیان هەڵدەبژێرێت؟

یاریگا –
ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت بە زووترین کات گرێبەستی راشفۆرد واژۆ بکات و ئەو یاریزانە لە چنگی بارسێلۆنا بهێنێتە دەرەوە، کە بە خواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە روویکردووەتەوە ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا.
ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئینسایدەر ـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئاستۆن ڤیلا لەسەر داوای ئۆنای ئێمری راهێنەری یانەکە دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت پارێزگاری لە مارکۆس راشفۆرد بکات، کە بە خواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بەو یانەیەوە کردووە و بارسێلۆنای ئیسپانیش دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.
😳 En Inglaterra dicen que el Aston Villa quiere adelantarse al Barça por el delantero y, para lograr su fichaje, no descartan vender su equipo femeninohttps://t.co/c3zzSCWYok
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) June 15, 2025
ماڵپەڕی Football Insider ئاشکراشیکردووە، بەهۆی ئەوەی ئاستۆن ڤیلا نەیتوانی بلیتێکی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەدەست بهێنێت، ئەو یانە ئینگلیزییە لە رووی داراییەوە دەستکراوە نییە و ناتوانێت خەرجییەکانی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ راشفۆرد لە ئەستۆ بگرێت، بەڵام یانەکە بەنیازە تیپی تۆپی پێی خانمانی بفرۆشێت، بۆ ئەوەی بتوانێت خەرجی هێشتنەوەی راشفۆرد دابین بکات.
پێشبینی دەکرێت لەم چەند هەفتەیە راشفۆرد چارەنووسی خۆی یەکلایی بکاتەوە و ئاستۆن ڤیلا نزیکترین بژاردەیە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو هێرشبەرە 27 ساڵانەکە یاریی بۆ بکات، ئێستا زیاتر لە چوونی بۆ بلاوگرانا دوورکەوتووەتەوە، لەکاتێکدا وەرزی داهاتوو ئاستۆن ڤیلا بەشداریی یۆرۆپالیگ دەکات و نەگەیشتووەتە چامپیۆنزلیگ.
راشفۆرد سەرەتای ئەمساڵ بە خواستن چووە ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا لە 17 یاری 4 گۆڵ و 6 ئەسیستی بە درێسی ڤیلا کرد، کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو هێرشبەرە 50 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد هەیە.