پریڤیوی یاریی پاریس سانجێرمان V ئاتلێتیكۆ مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
پاریس سانجێرمان پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە یەكەم یاریی جامی جیهانی یانەكان رووبەرووی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان پاریس سانجێرمان و ئاتلێتیكۆ لە یاریگای رۆز بۆوڵ رووبەرووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی مۆندیالی یانەكان.
پڕۆفایلی یاری

ئاتلێتیكۆ مەدرید و پاریس سانجێرمان لە قۆناخی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ رووبەرووبوونەوە و ئاتلێتیكۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە پاریس سانجێرمانی بردەوە.
پاریس سانجێرمان وەرزی رابردوو نازناوی چامپیۆنزلیگ ، لیگ وەن و جامی فەڕەنسای بردەوە و هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی یانەكان دەدات.
لە بەرامبەردا ئاتلێتیكۆ مەدرید وەرزێكی بێ نازناوی هەبوو نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
پاریس سانجێرمان بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی عوسمان دێمبێلێ و برادلی باركۆلا بێبەش دەبێت.
ئاتلێتیكۆ مەدرید بۆ ئەو یارییە بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی پاریس سانجێرمان ئامادەیە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان
دۆناروما
حەكیمی، ماركینیۆس، بێراڵدۆ، مێندێس
ئێمری، مۆسكاردۆ، فابیان
كڤارا، رامۆس، دۆوی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید
ئۆبلاك
مۆلینا ، خێمینیز، لی نۆرماند، گالان
سیمیۆنی، دی پاوڵ، باریۆس، گالاگێر
گریزمان، ئالڤارێز