گرنگترینمۆندیالی یانەکان

لویس سوارێز: دەمانەوێت تا كۆتایی ركابەری بكەین

Yariga App

یاریگا –

لویس سوارێز، هێرشبەری ئوروگوای یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی باس لە یاریكردن لە مۆندیالی یانەكان دەكات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یاری كردنەوەی مۆندیالی یانەكان یانەی ئەهلی میسڕی و ئینتەر مەیامی ئەمریكی رووبەرووی یەک بوونەوە و یارییەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا بە یەكسان بوون كۆتاییهات.


لە دوای یارییەكە لویس سوارێز گوتی:

ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بە هەمووان نیشان بدەین كە بۆچی لێرەین، دەمانەوێت بە بەهێزی ركابەری بكەین و ئامانجمان بردنەوەیە.

بە تەواوی سەختی پاڵەوانییەتیەكە دەزانین، دەزانین ركابەری بەهێز چاوەڕێمان دەكات، بەڵام ئەمە هەلێكی زۆر باشە بۆ سەلماندنی پێگەی ئینتەر مەیامی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ئینتەر مەیامی یاریی داهاتوو بەرامبەر پۆرتۆی پۆرتوگالی یاریی دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button