دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ مانچێستەر یونایتد سێمێنیۆی دەوێت و دوو یانە یۆكێرێشیان كردووەتە ئامانج

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

بایەر لیڤەركوزن شوێنگرەوەی فلۆریان ڤیرتزی دەستنیشانكردووە، یۆكێرێش یانەیەكی پرێمەرلیگی رەتكردەوە و ئارسیناڵ هێرشبەرێكی دەوێت.

مانچێستەر یونایتد ئەگەر نەتوانێت براین ئێمبوێمۆ هێرشبەری یانەی برێنتفۆرد بگوازێتەوە ئەوا بیر لە گواستنەوەی ئانتۆنیۆ سێمێنیۆ یان ئێبێرێجی ئیزێ دەكاتەوە – ESPN.

ڤیكتۆر یۆكێرێش هێرشبەری سویدی یانەی سپۆرتینگ رەتیكردەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە بكات و ئارسیناڵ و ئاتلێتیكۆ مەدرید هەوڵی بەدەستهێنانی یاریزانەكە دەدەن – ریكۆرد.

تۆتنهام دەیەوێت گرێبەستی ماتیس تێل بكاتە هەمیشەیی دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بەخواستن یاریی بۆ ئەو یانەیە كرد – بێڵد.

ئەیسی میلان گفتوگۆكانی لەگەڵ ڤالێنسیا بۆ گواستنەوەی خافی گێرا دەستپێكرد – كاڵچیۆ مێركاتۆ.

ئینتەر میلان ئامادەیە گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت كە بۆ گواستنەوەی هاكان چاڵهانئۆغلۆ پێشكەشی دەكرێت و گاڵاتاسەرای ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەكە دەكات – گازێتا دێلۆ سپۆرت.

فێر لۆپێز یاریزانی سێلتا ڤیگۆ رەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە وۆڵڤزەوە بكات – ئاس.

بایەر لیڤەركوزن دەیەوێت جەستن كلۆیڤێرت یاریزانی یانەی بۆرنمس بۆ شوێنگرتنەوەی فلۆریان ڤیرتز بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – دەیلی مەیڵ.

وێستهام بیر لە گواستنەوەی ئاداما بۆیانگ هێرشبەری یانەی رێمسی فەڕەنسی دەكاتەوە – میرەر.

بۆرنمس بۆ شوێنگرتنەوەی میلۆس كێركێز هەوڵی گواستنەوەی ئادریێن تروفێرت بەرگریكاری فەڕەنسی یانەی رێن دەدات – ESPN.

وۆڵڤز دەیەوێت ڤیتۆر پێیرێیرا راهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی بمێنێتەوە و یانەی بێنفیكایش هەوڵی گواستنەوەی دەدات – سەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button