سعوودیەگرنگترین

داهاتووی ستێفانۆ پیۆلی یەکلاییبووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو داهاتووی ستیفانۆ پیۆلی ئاشکراکرد.

پیۆلی خاوەنی زیاتر لە 20 ساڵ کاری راهێنەرایەتیە، لە سێپتەمبەری ساڵی رابردوو پۆستی راهێنەرایەتی یانەی نەسڕی سعوودی گرتەدەست ئەوەش وەک یەکەمین ئەزموونی خۆی لە دەرەوەی ئیتاڵیا.

ناوبراو نەیتوانی لەئاست چاوەڕوانییەکانی هاندەرانی یانە سعوودیەکەدابێت کاتێک بەبێ هیچ نازناوێک و تەنانەت بەبێ وەرگرتنی بلیتی چامپیۆنزلیگی ئاسیاش وەرزەکەی کۆتایی پێهێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، پیۆلی مانگی داهاتوو گرێبەستێکی سێ ساڵی لەگەڵ فیورێنتینای وڵاتەکەی واژۆدەکات. ئەو یانەیەی کە پێشتر لە 2017 تا 2019 راهێنەریان بوو پێش ئەوەی ئەزموونەکەی بگوازێتەوە بۆ ئەیسی میلان کە لەگەڵ رۆسۆنێریش شەش ساڵی خایاند.

رۆمانۆ لە وردەکارییەکانیدا نووسیویەتی کە هەفتەکانی داهاتوو هەنگاوی فەرمی بۆ واژؤکردنی گرێبەستەکەی نێوانیان دەستپیدەکات و پیۆلی دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button