ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ تۆتنهام گرێبەستی هێرشبەرێکی یەکلاییکردەوە

هێرشبەرێکی فەڕەنسییە..

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام گرێبەستی ماتیس تێل، هێرشبەری فەڕەنسی دەکاتە هەمیشەیی.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی بیڵد کریستیان فاڵک بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام و بایرن میونشن لە رێککەوتن نزیکبوونەتەوە بۆ ئەوەی ماتیس تێل بەشێوەی هەمیشەیی باڤارییەکان جێبهێڵێت و پەیوەندی بە سپێرز بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵد، هەردوولا لە لێواری رێککەوتن، تێل بە گرێبەستێکی درێژخایەن و بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکە دەکات.

هێرشبەرە 20 ساڵانییەکە لە زستانی رابردوو بەبڕی 10 ملیۆن یۆرۆ بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە تۆتنهام کرد.

لەسەر داوای تۆماس فڕانک، راهێنەری نوێی تۆتنهام، یانەکە بڕیاریدا گرێبەستی یاریزانە فەڕەنسییەکە بکات بە هەمیشەیی.

ماتیس بەدرێسی تۆتنهام لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 20 یاریی کردووە، بەکۆی گشتی 1.257′ خولەک یاریی کردووە، سێ گۆڵی کردووە و یەک گۆڵی دروستکردووە. نازناوی یۆرۆپالیگیشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button