ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاتلێتیكۆ مەدرید ئامانجی سەرەكی مێركاتۆی هاوینەی دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ئاندرو رۆبێرتسن یاریزانی سكۆتلاندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی وەک ئامانجی سەرەكی مێركاتۆی هاوینە دەستنیشانكردووە.

رۆبێرتسن لە هاوینی 2017 لە ریزەكانی هاڵ سیتیەوە بە بەهای 9 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ رێدز لە 2026 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئامانجی سەرەكی ئاتلێتیكۆ مەدرید بۆ بەرگری باڵی چەپ ئاندرو رۆبێرتسن دەبێت و لە ناو یانەكەدا وەک بژاردەیەكی نمونەیی دەیبینن.

رۆبێرتسن لە پێشەنگی لیستی ئەو یاریزانانەدایە كە ئاتلێتیكۆ مەدرید بۆ بەرگری باڵی چەپ دەستنیشانیكردوون و لە پێش تیۆ هێرناندێزیشەوەیە.

وەرزی رابردوو رۆبێرتسن لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری 45 یارییكرد و توانی دوو گۆڵ درووستبكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button