ئه‌مریکاجیهانگرنگترینمۆندیالی یانەکان

پێش بەڕێوەچوونی جامی جیهانی یانەکان پۆلیسی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند دەدات

Yariga App

یاریگا –

پۆلیسی فلۆریدا هۆشدارییەکی توند به‌ خۆپیشانده‌رانی ده‌دات هەر کەسێک پەنا بۆ توندوتیژی ببات رێكاری زۆر توندی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌وه‌ به‌ر.

بڕیاره‌ بەرەبەیانی سبه‌ی یەکشەممە، به‌ یاریی نێوان ئینتەر مه‌یامی و ئه‌هلی میسری لە یاریگای هارد ڕۆک لە فلۆریدا جامی جیهانی یانه‌كان ده‌ست پێبكات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ئەمریکا خۆپیشاندان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دژی به‌زۆر ناردانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران كرا.

پێشتر ناڕەزایەتییەکان لە شاری لۆس ئەنجلۆس ده‌ستی پێكردبوو، کە پۆلیس گوله‌ی لاستیک و گازی فرمێسکڕێژی دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێنابوو و چەند ئۆتۆمبێلێک ئاگریان تێبەردرا.


به‌ پێی میدیای ئه‌مه‌ریكا زنجیرەیەک خۆپیشاندان لە سەرانسەری فلۆریدا پلانی بۆ دانراوە؛ وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو بڕیاره‌ی دۆناڵد ترامپ، کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی جامی جیهانی یانه‌كان.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پۆلیسی فلۆریدا هۆشداری زۆر توندیان بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك خۆپیشاندان بكات و یاسا پێشێل بكات هیچ لێبوردنێكی نیه‌ و به‌ توندترین شێوه‌ سزا ده‌دریت چونکە چاوەڕوان دەکرێت سەدان کەس بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن.

وەیین ئایڤی، لێدوانێکدا کە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە،

ئەگەر بۆمبێکی ئاگرین، یان چەکێک یان هه‌رشتێكی دیكه‌ ئاراستەی یەکێک لە ئەفسەرەکانمان بکرێت، ئەوا بە خێزانەکەت دەڵێین لە کوێ تەرمەکەت هەڵبگرن، چونکە دەستبەجێ و بەبێ دوودڵی دەتکوژین.

هاوکات رۆن دیسانتیس پارێزگاری کۆمارییەکان هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی دانیشتوانی شارەکە کرد و داوای لێکردن وریا بن و خۆیان بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو ئامادە بکەن.

له‌ كۆتاییدا ده‌یلی مه‌یل رایگه‌یاندووه‌،  بێ گومان ئەم پێشهاتانە پێش دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکانی كێشه‌ی گه‌وره‌ بۆ فیفا دروست ده‌كه‌ن دەکەن ، فرۆشی بلیتەکان لە ئێستاوە بە شێوەیەکی بەرچاو كه‌مبۆته‌وه‌

بابەتی زیاتر

Back to top button