عێراقکوردستان

راهێنەری دهۆک لە ئاستی یاریزانەکانی رازی نیە

جارێکی دیکە دهۆک لە ژێر سەرپەرشتی راهێنەری نوێ سەرکەوتوو نەبوو

Yariga App

یاریگا –

بۆ سێیەم یاریی بەدوای یەک، دهۆک لە ژێر سەرپەرشتی راهێنەری نوێی یانەکە سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا.

دوای یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر نەجەف لە گەڕی 35ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، سێیەم یاریی بوو لە ژێر سەرپەرشتی ئەمیر ئەزرەفشانی راهێنەر کە تیایدا دهۆک سەرکەوتوو نابێت، ئەمیر سێ یاریی رابردوودا دوو یەکسان بوون و شکستێکی هەیە.

دوای یارییەکە راهێنەری دهۆک گوتی لە یاریزانەکانم رازی نیم چونکە کاری زۆرمان کردبوو بۆ یارییەکەی نەجەف، ئەمیر ئەزرەفشان زیاتر گوتی:

لە ئاستی یاریزانەکانم رازی نەبووم لەم یارییەدا، چونکە کاری زۆرمان کردبوو بۆ سەرکەوتن، سەراڕای ئەوەی لە هەندێ کاتی یارییەکە دەرفەتمان هەبوو ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی خۆمان یەکلا بکەینەوە بەڵام بەخت لەگەڵ ئێمە نەبوو، پشتیوان بەخوا لە نزیکترین کات سەرکەوتن تۆمار دەکەین و دڵی هاندەرانمان خۆش دەکەین.

پێنج یارییە دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق سەرکەوتنی تۆمار نەکردووە، بەم یەکسان بوونە کۆی خاڵەکانی بووە 53 خاڵ لە 33 یارییدا و لە ریزبەندی شەشەم دێت، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی رووبەڕووی مینا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button