ئیتاڵیاگرنگترینمۆندیالی یانەکان

شەڕی ئێران و ئیسڕائیل سەری تارێمی دەخوات

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، مەهدی تارێمی ناتوانێت لەگەڵ ئینتەرمیلان بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات.

بڕیاربوو دوێنێ مەهدی تارێمی، هێرشبەری ئێرانی ئینتەرمیلان، بە فڕۆکەیەک راستەوخۆ لە تارانەوە گەشتی کالیفۆرنیا بکات و پەیوەندی بە هاوڕێکانی لە کەمپی مەشق و راهێنانەکانی ئینتەرەوە بکات، بەڵام هەڵگیرسانی شەڕ هاوکێشەکەی بۆ تارێمی گۆڕی.

سکای سپۆڕتی ئیتاڵی دەڵێت، لە هێڵی هێرشبەری ئینتەرمیلان بۆ جامی جیهانی یانەکان، لاوتارۆ مارتینێز بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئەمڕۆ بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کرد، بەڵام مەهدی تارێمی هێرشبەرە ئێرانییەکەی ئینتەرمیلان بەهۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان نەیتوانیوە گەشت بکات بۆ ئەمریکا.

بڕیار بوو دوێنێ گەشتەکەی بەرەو کالیفۆرنیا بڕوات. تارێمی لە وادەی دیاریکراو گەیشتە فڕۆکەخانە، بەڵام بەهۆی هۆکاری ئەمنی ناچار بووە بگەڕێتەوە ماڵەوە. هەروەها بەهۆی باری نائاسایی فڕۆکەخانەکان لە ئێران بەڕووی گەشتە مەدەنییەکان داخراون.

ئینتەرمیلان بەردەوام لەگەڵ تارێمی لە پەیوەندیدایە و هەوڵدەدات چارەسەرێک بدۆزێتەوە، هەرچەندە لەم بارودۆخەدا چارەسەر قورسە. کریستیان چیڤۆ راهێنەری نوێی ئینتەر دەبێت سەرنجی زیاتری لەسەر لاوتارۆ و تورام بکات لە هێڵی هێرشبەریدا، لەلایەکی دیکەوە سێباستیانۆ ئیسپۆزیتۆ و ڤالێنتین کاربۆنی کە لە پێکانێکی درێژخایەن گەڕاوەتەوە وەک بژاردەی دیکە بەردەستن.

بابەتی زیاتر

Back to top button