
یاریگا –
خافێر ماسکێرانۆ، ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و راهینەری ئینتەر مەیامی، ستایشی ئاست و بەهرەی فرانکۆ ماستانتانۆ، یاریزانە نوێیەکەی ریال مەدریدی کرد.
دوێنێ ماستانتونۆ وەک یاریزانی نوێی ریال مەدرید ناسێندرا، یانەکە بڕیارە کۆی گشتی نزیکەی 63 ملیۆن یۆرۆ بداتە ریڤەر پلێت بۆ گواستنەوەی ئەم لاوە ئەرجەنتینییە. ماستانتونۆ لە وڵاتەکەیدا بەردەوان ستایشی ئاستی دەکرێت و ئەستێرەیەکی دڵخوازی هاندەرانی تۆپی پێیە.
ماسکیرانۆش یەکێکە لەو کەسانەی کە سەرسامە بە درەوشاوەیی و بەهرەی هێرشبەرەکە. راهێنەری ئێستای ئینتەر مەیامی بە باشی ئاگاداری پێشکەوتنی یاریزانە نوێیەکەی ریال مەدریدە، چونکە لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ خوار 20 ساڵان راهێنەری بووە. ماسکیرانۆ پێش یەکەم یاری تیپەکەی لە جامی جیهانی یانەکان بەرامبەر ئەهلی ستایشی ماستانتونۆی کرد و گوتی:
بە بەخت بووم لە هەڵبژاردەی خوار 20 ساڵانی ئەرجەنتین راهێنەری بووم، یاریزانێکی نایابە راستە لاوە بەڵام کوالێتی بەرزە و بەڕاستی تێگەیشتنێکی باشی هەیە، ئەستەمە لەم تەمەنەدا یاریزانێکی لەو جۆرە بدۆزیتەوە.
🗣️ Mascherano llenó de elogios a Mastantuono
“Está dando un gran paso, está en uno de los mejores equipos en los que podés estar en el mundo como es River, pero cuando equipos como Real Madrid y Barcelona te vienen a buscar es difícil decirle que no”, dijo Mascherano pic.twitter.com/c01XcEKvpv
— Diario Olé (@DiarioOle) June 13, 2025
هەنگاوێکی گەورەیە بۆ ئەو، لە یەکێک لە باشترین تیپەکانی جیهان بوو کە ریڤەر پلێت بوو، بەڵام کاتێک یانەکانی وەک ریال مەدرید یان بارسێلۆنا دێنە لات، ئەستەمە بڵێیت نەخێر، هیوای باشترینی بۆ دەخوازم، ئەو هەموو سیفەتەکانی هەیە بۆ ئەوەی یاری بۆ ریال مەدرید بکات، لە کۆتاییدا هەموو شتێک پەیوەستە بەوەوە کە ئاستی خۆی بە تێپەڕبوونی کات بپارێزێت، بۆ ئەوەی باشتر بێت.
فرانکۆ ماستانتونۆ لە جامی جیهانی یانەکان درێسی یانە ئەرجەنتینییەکە دەپۆشێت و دوای تەواوبوونی پاڵەوانێتییەکە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات.