ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێدەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی راوول ئاسێنسیۆ بەرگریكاری ئیسپانی یانەكەی نوێدەكاتەوە.

ئاسێنسیۆ لە ساڵی 2024 لە ریال مەدرید كاستیاوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لە 2026 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی COPE ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی راوول ئاسێنسیۆ تاوەكو 2031 نوێبكاتەوە.

وەرزی رابردوو راوول ئاسێنسیۆ بەشداری 53 یارییكرد و توانی دوو گۆڵ درووست بكات.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا تاوەكو ئێستا بەفەرمی چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری پێشووی بایەر لیڤەركوزن، دین هاوسن ئەستێرەی پێشووی بۆرنمس، ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد ئەستێرەی لیڤەرپوول و فرانكۆ ماستانتونۆ ئەستئرەی لاوی رێڤەرپلەیتت گواستووەتەوە ریزەكانی یانەكەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button