ئاسیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەنەرباچێ ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی هێرشبەرەکەی تۆتنهام دەکات

بەرزترین مووچە لە مێژووی یانەکەدا!!!

Yariga App

یاریگا –

فەنەرباچێی تۆرکیا هەوڵی گواستنەوەی سۆن هیونگ مینی کاپتنی تۆتنهام دەدات و ئۆفەرێکی زەبەلاحی پێشکەش کردووە.

لە کاتێکدا کە فەنەرباچێ بە گیرفانی پڕەوە هاتۆتە ناو بازاڕی گواستنەوەی هاوینە، ئێستا هەواڵێک دەریدەخات یانەکە پەیوەندی راستەوخۆی بەڵ سۆن هیونگ مین، ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێی کۆریای باشوور و رووخسارە دیارەکانی پرێمەرلیگ کردووە.

بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکانی یانەکە، فەنەرباچێ هەنگاوێکی بێ وێنەیناوە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە رازی بکات و مووچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کردووە، ئەمەش ژمارەیەکی بێ وێنەیە لە مێژووی یانە تورکییەکەدا.

دەگوترێت خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی بە شێوەیەکی تایبەت داوای لە بەڕێوەبەرانی یانەکەی کردووە بچنە گفتوگۆ لەگەڵ سۆن. سۆن کە لە ماوەی یاریکردنی لە تۆتنهام لە ژێر دەستی مۆرینیۆ کاری کردووە، یەکێکە لە یاریزانە دڵخوازەکانی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە و ئەمەش رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە دانوستانەکان.

لە کاتێکدا  پۆستیکۆگلۆی راهێنەری ئوسترالی تۆتنهام لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و تۆماس فرانک لە شوێنی ئەو بووە راهێنەری یانە لەندەنییەکە، بەڵام هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە سۆن دوای رەچاوکردنی دۆخی تیپەکە و داهاتووی خۆی بڕیاری رۆشتنی داوە.

بەتایبەت دوای ئەو گۆڕانکاریانەی ئەم دواییە لە پێکهاتە و شێوازی یاریکردنی تۆتنهام کرا، پێدەچێت ئەستێرە کۆرییەکە بەدوای ئەزموونێکی نوێدا بگەڕێت لە تۆپی پێی ئەوروپا یان ئاسیادا. دوابەدوای گفتوگۆکانی نێوان فەنەرباچێ لەنێویاندا خودی مۆرینیۆ و بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانەکە، ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش کرا، کە مووچەی 12 ملیۆن یۆرۆی بۆ هەر وەرزێک لەخۆدەگرێت. ئەم ئۆفەرە وایکردووە فەنەرباچێ ببێتە یەکێک لەو یانە کەمانەی کە ئامادەن بڕە پارەیەکی لەو شێوەیە بدەن بۆ یاریزانێکی ئاسیایی.

سۆن هیونگ مین وەرزی رابردوو بە کۆی گشتی 46 یاری لەگەڵ تۆتنهام 11 گۆڵی تۆمارکرد و 12 ئەسیستیشی هەبوو. ئەمەش ئاستی بەرزی کوالیتی تەکنیکی نیشان دەدات کە لە تەمەنی 31 ساڵیدا هەیەتی.

گرێبەستی ئێستای ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی تۆتنهام تا 30ی حوزەیرانی 2026 بەردەوام دەبێت، بەڵام ئێستا بە ئەم ئۆفەرە جدییەی فەنەرباچێ، ئەگەری گۆڕینی شوێنی مەبەست لە هاویندا لە جاران زیاتر بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button