ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

داواکاریی لەسەرە؛ ئالیسن هەموو ئۆفەرێک رەتدەکاتەوە

یەکەم ئۆفەر رەتکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

گاڵاتەسەڕای وێڵە بەدوای دۆزینەوەی گۆڵپارێزێک و پەیوەندی لەگەڵ چەند لایەنێکدا کردووە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، یانە تورکییەکە بە جیدی بۆ گواستنەوەی ئالیسن بەیکەر، گۆڵپارێزی لیڤەرپوول چووەتەپێش.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە، ئالیسن بە هەموو شێوەیەک ئۆفەری گاڵاتەسەڕای رەتکردووەتەوە و نایەوێت ئانفیڵد جێبهێڵێت.

گرێبەستی ئێستای ئالیسن لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و بژاردەی یەکەمی ئارنە سڵۆتە لە لیڤەرپوول.

لە هاوینی رابردوودا، لیڤەرپوول گرێبەستی لەگەڵ جیۆرجی مامارداشڤیڵی، گۆڵپارێزی جۆرجی و ڤالێنسیا واژۆکرد و ئەم هاوینە بە فەرمی پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات و دەبێتە رکابەری سەرەکی ئالیسن.

بابەتی زیاتر

Back to top button