
یاریگا –
بەرپرسانی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنە ملکەچی داواکارییەکانی ڤیکتۆر یۆكێرێشی ئەستێرەی سویدی بوون و ئۆفەرەکەیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە تەمەن 27 ساڵەکە کەمکردووەتەوە.
ماڵپەڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، دواجار بەرپرسانی پاڵەوانی خولی نایابی پۆرتوگالی وازیان لە مەرجەکانی ڤیکتۆر یۆکێرێش هێناوه و ئۆفەرەکەیان بۆ تەنها 60 ملیۆن یۆرۆ کەمکردووەتەوە.
گرێبەستەکەی ڤیکتۆر لەگەڵ سپۆرتینگ لیسبۆن له 2028 كۆتایی دێت، بەڵام لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گەیشتە رێککەوتن ئەگەر ئۆفەرێک بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکرێت ریزی یانه‌كه جێبهێڵێت.
ماڵپەڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ڤیکتۆر یۆکێرێش لە دۆسیەکەی بردووەتەوە دوای ئەوەی فشارێکی زۆری خستۆتە سەر كارگێری یانەکەی، دڵنیایی پێداون کە دەتوانێت به زیاتر له 60 ملیۆن یۆرۆ یانه‌كه جێبهێلێت.
هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئارسیناڵ و مانچێسته‌ر یونایتد و ئاتلێتیكۆ مه‌درید و یۆڤینتۆس هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدۆی نوێ ده‌ده‌ن، نزیكترین یانه‌ش یانه‌ی ئارسیناڵه ئاماده‌یه ئه‌و بڕه پاره‌یه بداته یانه پۆرتوگالیه‌كه و توانای هێرشبه‌ره‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.