
یاریگا –
فیلیپۆ ئینزاگی وازی لە پۆستی راهێنەرایەتیکردنی یانەی پیسا هێنا، سەرەڕای ئەوەی یارمەتی تیمەکەیدا دوای 34 ساڵ بگەڕێتەوە سێریا ئەی.
ئینزاگی بە لێکتێگەیشتن گرێبەستەکەی لەگەڵ پیسا هەڵوەشاندەوە، دوای یەک وەرز لە سەرپەرشتیکردنی یانەکە. ئینزاگی بە جیاوازی 10 خاڵ لەگەڵ سپێزیای خاوەن پلەی سێیەم، پلەی دووەمی سێریا بی بەدەستهێنا.
ئینزاگی کاروانی راهێنەرایەتی لەگەڵ ئەیسی میلان دەستپێکرد، لە وەرزی 2014-15 سەرپەرشتی رۆسۆنێری کرد و پلەی دەیەمی بەدەستهێنا.
راهێنەرە 51 ساڵییەکە دواتر بووە راهێنەری یانەکانی ڤێنیزیا، بۆڵۆنیا، بێنێڤێنتۆ، بریشیا، رێجینا، سالێرنیتانا و پیسا. پیپۆ هەرگیز زیاتر لە دوو وەرز لەگەڵ هیچ یانەیەک نەماوەتەوە.
ئینزاگی یەکێکە لە گۆڵکارانی مێژوویی ئیتاڵیا، لە کۆی 57 یاریدا خاوەنی 25 گۆڵە.