ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میڵنەر واز لە یارییکردن ناهێنێت و گرێبەستەکەی نوێکردەوە

برایتن دڵخۆشە لەگەڵ میڵنەر

Yariga App

یاریگا –

برایتن هۆڤ ئالبیۆن، گرێبەستی جەیمس میڵنەری بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە نوێکردەوە.

لە سەرەتای مانگی رابردوودا، گفتوگۆکانی نێوان برایتن و نوێنەرانی میڵنەر دەستیناپێکرد، چونکە گرێبەستی پێشووی لە کۆتایی ئەم مانگە بەسەردەچوو. هەرچەندە میڵنەر لە وەرزی رابردوودا تەنیا بەشداری لە چوار یاریداکرد، دواتر بەهۆی پێکان، لە زۆربەی یارییەکانی وەرزەکە دابڕا.

میڵنەر لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەبێتە 40 ساڵ و تەنیا 15 یاریی لە رێکۆردی زۆرترین بەشداری پرێمەرلیگ کە بەناوی گارێس بارییەوە دوورە. میڵنەر خاوەنی 55 گۆڵ و 86 ئەسیستە لە مێژووی پرێمەرلیگ.

میڵنەر یەکەم یاریی فەرمی خۆی لەگەڵ لیدز یونایتد لە ساڵی 2002 لە تەمەنی 16 ساڵیدا کرد. جەیمس دواتر بە خواستن یاریی بۆ سویندن تاون کرد و پاشان بووە یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد و دواتریش ئاستۆن ڤیلا.

میڵنەر لە ساڵی 2010 پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە کرد و پێنج وەرز بەرگری لە لۆگۆی بلووموون کرد و دووجار بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.

لە هاوینی ساڵی 2015 پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و نازناوەکانی پرێمەرلیگ، چامپیۆنزلیگ و مۆندیالی یانەکنای بردەوە.

میڵنەر لە هاوینی ساڵی 2023 لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە برایتن کرد و لەوساتەوە بەشداری لە 23 یاریدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button