دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئارسیناڵ گۆڵكارێكی سوپەری دەوێت و نیوكاسڵ واز لە جواو پێدرۆ ناهێنێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

نیوكاسڵ ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگی دەوێت، بایەر لیڤەركوزن یاریزانێكی مانچێستەر سیتی دەكاتە ئامانج و ناپۆلی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک كێبڕكێی یانە سعوودییەكان دەكات.

تاوەكو دێت نیوكاسڵ زیاتر ئارەزووی گواستنەوەی جواو پێدرۆ ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی برایتنی ئینگلیزی دەكات – تێڵیگراف.

ئارسیناڵ دەیەوێت یەكەم ئۆفەر بە بەهای 46.8 ملیۆن پاوەند لەگەڵ 8.5 ملیۆن پاوەند گۆڕانكاری بۆ گواستنەوەی ڤیكتۆر یۆكێرێش هێرشبەری سویدی یانەی سپۆرتینگ بنێرێت – ریكۆرد.

بایەر لیڤەركوزن چاوەڕێی كردنەوەی دەرگای مێركاتۆی هاوینەیە تاوەكو ئۆفەرێک پێشكەشی جەیمس ماكاتی یاریزانی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی بكات – سكای سپۆرتس.

ناپۆلی لەگەڵ یانەكانی سعوودیە كێبڕكێی بەدەستهێنانی تواناكانی داروین نونێزی ئوروگوای و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.

جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری یانەی فەنارباچێی توركی ئارەزووی گواستنەوەی كایڵ وۆڵكەر بەرگریكاری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی دەكات – تایمز.

ئێڤەرتن گرنگی بە گواستنەوەی تێرنۆ باری هێرشبەری یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی دەدات – تایمز.

ئاستۆن ڤیلا گفتوگۆكانی لەگەڵ ریال بێتیس بۆ گواستنەوەی خێسوس رۆدریگێز دەستپێكرد – ئاتلێتیک.

تۆماس فرانک، راهێنەری نوێی تۆتنهام پلانی گواستنەوەی براین ئێمبوێمۆ و یوان ویسا هەردوو یاریزانی پێشووی خۆی و یانەی برێنتفۆرد بۆ یانە نوێیەكەی دادەڕێژێت – گاردیان.

رۆما گفتوگۆكانی لەگەڵ برایتن بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی مات ئۆرێلی دەستپێكردووە – گازێتا دێلۆ سپۆرت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button