بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پۆگبا لە چوونی بۆ یانەیەکی فەڕەنسی نزیکبووەتەوە

دوای تەواوبوونی ماوەی سزایەکەی لە فەڕەنسا دەست بە یاریی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

مۆناکۆ ئۆفەرێکی پێشکەشی پۆڵ پۆگبا کردووە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بیگوازێتەوە ریزەکانی.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، پۆڵ پۆگبا نزیکە لە فەڕەنسا دەست بە یاریکردن بکاتەوە و لەگەڵ مۆناکۆی فەڕەنسی لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی لەم هاوینە پەیوەندی بەو یانە فەڕەنسییەوە بکات، کە لەوەتەی سێپتێمبەری 2023 لە یاریکردن دابڕاوە و ئێستا یاریزانێکی ئازادە.

دی مارزیۆ ئاشکرایکردووە، مۆناکۆی فەڕەنسی پەیوەندییان بە پۆڵ پۆگبا کردووە بۆ ئەوەی ئەو ناوەڕاستکارە فەڕەنسییە بگوازنەوە ریزەکانیان، کە جگە لە پۆگبا یانە فەڕەنسییەکە لە هەوڵدایە ئانسو فاتی یاریزانی لاوی ئیسپانی لە بارسێلۆناوە بگوازێتەوە ریزەکانی.

مۆناکۆ ئۆفەرێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشکەشی ناوەڕاستکارەکەی پێشووی یوڤێنتوسی ئیتاڵی کردووە و هەردوولا لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

چیرۆکی یاریزانە تەمەن 31 ساڵانەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئۆگەستی 2023 بە دیاریکراوی لە دوای یارییەکەی یوڤێنتوس و ئودینێزی لە سێریا ئەی، بەهۆی ئەنجامی پشکنینی ماددەی وزەبەخش ئەو یاریزانە لە یاریکردن سڕکرا.

لە کۆتایی مانگی دووی ساڵی رابردوو دادگای نیشتیمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە وزەبەخشەکان لە ئیتاڵیا لە دژی پۆڵ پۆگبا بڕیاریدا، بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشی قەدەخەکراو یاریزانەکە سزای چوار ساڵ راگیرانی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام ئەستێرە فەڕەنسییەکە خۆی بەدەستەوە نەدا و بە بڕیارەکە رازی نەبوو، لە داگای کاس تانەی لە بڕیارەکەدا، هەر بۆیە ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو دادگا تانەکەی قبوڵکرد و سزای ئەستێرە فەڕەنسییەکەی کەمکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button