چاوەڕواننەکراو؛ بارسێلۆنا لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی نیکۆ ویلیامز کۆبووەوە
ئەمڕۆ دیکۆ و بەڕێوەبەری کارەکانی ویلیامز لە بارسێلۆنا کۆبوونەوە

یاریگا –
بارسێلۆنا لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی نیکۆ ویلیامز کۆبووەوە بۆ ئەوەی لەبارەی گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانییەکەی ئاتلێتیک بلباو گفتوگۆ بکەن.
رۆژنامەی سپۆرت ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ فێلیکس تایتان بەڕێوەبەری کارەکانی نیکۆ ویلیامز کۆبووەتەوە، بۆ ئەوەی هەڵوێستی بارسێلۆنا لەبارەی گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانییەکە بزانن، کە هاوینی رابردوو نزیکبوو نیکۆ ویلیامز ببێتە یاریزانی بلاوگرانا.
🚨🔵🔴 Cumbre del Barça por Nico Williams
‼️ Deco se reúne con el agente de Nico Williams en Barcelona
✍️ @monfortcarlos pic.twitter.com/voTrC4scgl
— Diario SPORT (@sport) June 13, 2025
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەری کارەکانی نیکۆ ویلیامز گەشتی بارسێلۆنای کردووە، لەگەڵ دیکۆ گفتوگۆیان لەبارەی گواستنەوەی یاریزانەکەی بلباو بۆ بارسا کردووە، کە هاوینی رابردوو هەردوولا لەگفتگۆدا بوون، بەڵام دواتر پرۆسەی گواستنەوەی ویلیامز بۆ بارسێلۆنا شکستی هێنا.
سپۆرت ئاشکراشیکردووە، ئاتلێتیک بلباو دەیەوێت گرێبەستی ویلیامز نوێبکاتەوە و بایرن میونشن و ئارسیناڵیش دەیانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان و ئۆفەری گرانبەهایان پێشکەشی کردووە، بەڕێوەبەری کارەکانی دەیەوێت بزانێت تا چەند ئەگەری گواستنەوەی ویلیامز بۆ بارسێلۆنا لە ئارادایە، لەکاتێکدا چەند جارێک خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دووپاتیکردووەتەوە ناتوانن ئەمساڵ ویلیامز بگوازنەوە.
💣💣 EXCLUSIVA 💣💣
🔥 ¡DECO SE REÚNE CON EL AGENTE DE NICO WILLIAMS EN BARCELONA!
El agente del jugador, Félix Tainta, se ha desplazado a Barcelona y ha mantenido una reunión de hora y media con Deco.
Nico, en el radar de Bayern y Arsenal.
En @sporthttps://t.co/ZgO1I0NmLH
— Carlos Monfort (@monfortcarlos) June 13, 2025
کارلۆس مۆنفۆرت رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ دیکۆ و بەڕێوەبەری کارەکانی نیکۆ ویلیامز بۆ ماوەی کاتژمێرێک و نیو کۆبوونەتەوە، ویلیامز دەیەوێت لە لالیگا بمێنێتەوە و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ بەشێک لە یاریزانانی بارسا هەیە، بەڵام بارسێلۆنا تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی بۆ گواستنەوەی یولیامز نەهاویشتووە.
نیکۆ ویلیامز دەیەوێت گەرەنتی لەلایەن بارساوە پێبدرێت، ئەگەر ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکە کرد، ناوەی لە لیستی یاریزانانی یانەکە تۆمار بکرێت، کە بارسێلۆنا لەم دوو وەرزە بەهۆی یاسای دارایی خاوێنی لالیگا کێشەی لە تۆمارکردنی یاریزانە نوێیەکانی هەیە.
یاریزانە 22 ساڵانەکەی بلباو تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە باسکییەکە هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە، وەرزی رابردوو لەگەڵ بلباو لە 45 یاری 11 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد.