بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆمبێکی گەورەی مێرکاتۆی هاوینە؛ یانەیەکی ئەوروپی ئۆفەرێکی پێشکەشی نێیمار کردووە

نێیمار دەتوانێت بە گرێبەستێکی ئازاد بگەڕێتەوە ئەوروپا

Yariga App

یاریگا –

یانەی فێنارباهچێی تورکی ئۆفەرێکی پێشکەشی نێیمار جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی کردووە، بۆ ئەوەی لەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد بیگوازێتەوە ریزەکانی.

ماڵپەڕی Fanatik ـی تورکی ئاشکرایکردووە، یانەی فێنارباهچێی تورکی کە خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەرایەتی دەکات، ئۆفەرێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشکەشی نێیمار جونیۆر هێرشبەری سانتۆسی بەڕازیلی کردووە، بۆ ئەوەی لەم هاوینە بیگوازێتەوە ریزەکانی، کە بەگوێرەی ئۆفەرەکە ماوەی گرێبەستەکەی ساڵێک دەبێت و دەتوانرێت بۆ ساڵی دووەمیش درێژ بکرێتەوە.

ماڵپەڕە وەرزشییەکەی تورکیا ئاشکرایکردووە، فێنارباهچێ دەیەوێت بە گواستنەوەی نێیمار بۆمبێکی گەورە لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە بتەقێنێتەوە، گەرچی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ گرێبەستی لەگەڵ سانتۆس هەیە، بەڵام بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی دەتوانێت ئەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد رووبکاتە یانەیەکی ئەوروپا.

مانگی رابردوو رۆژنامەی سپۆرت ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردبوو، بارسێلۆنا خۆی یەکلاکردووەتەوە و بەهیچ شێوەیەک نێیمار داسیلڤا ناگەڕێنێتەوە یانەکەی، کە هاوینی 2017 ئەو یاریزانە بەڕازیلییە گرێبەستەکەی بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ هەڵوەشاندەوە و بارسێلۆنای بەرەو پاریس سانجێرمان بەجێهێشت.

نێیمار (33 ساڵان) دەیەوێت بگەڕێتەوە ئەوروپا بۆ ئەوەی بگاتەوە بەرزترین ئاستی و لە بەرزترین ئاستدا بەشداریی مۆندیالی 2026 بکات کە هاوینی ساڵی داهاتوو لە ئەمریکا دەکرێت، ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای هێرشبەرە بەڕازیلییەکە 12 ملیۆن یۆرۆیە.

نێیمار سەرەتای ئەمساڵ لە هیلالی سعوودییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی سانتۆسەوە کرد، لەم وەرزە لەگەڵ یانە بەڕازیلییەکە لە 14 یاری 3 گۆڵ و 3 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button