
یاریگا –
پێش یارییەکەی نەفتی بەسڕە، زاخۆ توانای ئەمجەد عەتوان ئەستێرەی تیپەکەی بۆ گەڕایەوە و چەند رۆژێکە بە تەواوی بەشداری مەشقی بە کۆمەڵی تیپەکەی دەکات.
لە گەڕی 35ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، زاخۆ لە یاریگای خۆی رووبەڕووی نەفتی بەسڕە دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە ئەمجەد عەتوان ناوەڕاستکار و ئەستێرەی تیپەکە دوای دابڕانی بە هۆی پێکانەوە بۆ ماوەی دوو مانگ جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە یاریکردن، بەشداریکردنی یاریزانەکە لەم یارییەدا یەکلاکراوەتەوە، بەڵام راهێنەر بڕیاریی کۆتایی دەدات کە بەشێوەی سەرەکی یاریی دەکات یاخود یەدەگ.
ئەمجەد عەتوان ناوی لە لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی عێڕاقداهەبوو بۆ دوو یاریی رابردوو بەرامبەر کۆریای باشوور و ئوردن، بەڵام بەهۆی چاک نەبوونەوەی لە پێکانەکەی لە پێکهاتەی کۆتایی بانگهێشت نەکرا.
لە گەڕی 27ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە یاریی بەرامبەر کەربەلا، ئەمجەد عەتوان لە خولەکی 68 بە هۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت و بەم هۆیەشەوە دوو مانگ لە پێکهاتەی زاخۆ دابڕا.