ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەمڕۆ ریال مەدرید گرێبەستێكی دیكە رادەگەینێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ریال مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی فرانکۆ ماستانتونۆ رادەگەیەنێت.

ماستانتونۆ لە هاوینی 2023 لە تیمی ژێر 20 ساڵانی ریڤەرپلەیتەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئەرجەنتینیەكە لە 2026 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ئێدواردۆ بورگۆس، رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی ئاس، ئەمڕۆ ریال مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی فرانكۆ ماستانتونۆ بۆ ریزەكانی یانەكەی رادەگەینێت.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا تاوەكو ئێستا بەفەرمی چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری پێشووی بایەر لیڤەركوزن، دین هاوسن ئەستێرەی پێشووی بۆرنمس و ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد ئەستێرەی لیڤەرپوولی گواستووەتەوە ریزەكانی یانەكەی.

ئێستا یاریزانە ئەرجەنتینیەكە لە ئەمریكا لەگەڵ ریڤەرپلەیت مەشق و راهێنانەكانی بۆ یارییەكانی مۆندیالی یانەكان دەكات و لە دوای كۆتاییهاتنی پاڵەوانییەتیەكە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات.

چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری نوێی ریال مەدرید رۆڵێکی کاریگەری بۆ راکێشانی سەرنجی ماستانتونۆ هەبووە، راهێنەرە ئیسپانییەکە خۆی پەیوەندی بەو یاریزانە 17 ساڵانە کردووە و بووەتە هۆی ئەوەی بۆچوونی بگۆڕێت و بڕیار بدات بچێتە ریال مەدرید.

ماستانتونۆ بەرامبەر 42 ملیۆن یۆرۆ تاوەکو هاوینی 2031 گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button