عێراقکوردستان

ئەمیر ئەزرەفشان سێیەم تاقیکردنەوە خۆی لەگەڵ دهۆک دەکات

سێ یاریزانی سەرەکی دهۆک بەرامبەر نەجەف یاریی ناکەن

Yariga App

یاریگا –

ئەمیر ئەزرەفشان راهێنەری دهۆک سێیەم تاقیکردنەوە لەگەڵ یانەکەی دەکات و توانای سێ یاریزانیشی بۆ یارییەکەی نەجەف لەدەستداوە.

دوای یەکسان بوون و شکستێک لە دوو یاریی رابردوو، هەینی ( 12ـی حوزەیرانی 2025 ) لە گەڕی 35ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، کاەژمێر 8:30ـی شەو دهۆک میوانداری نەجەف دەکات، سێیەم تاقیکردنەوەی راهێنەری دهۆکە دوای ئەوەی بەرامبەر نەفتی میسان یەکسان بوو لەگەڵ دیالاش دۆڕا.

دهۆک لە توانای سێ یاریزانی سەرەکی بێبەش دەبێت لەم یارییەدا، کەریم دەروێش بەهۆی تووشبوونی بە پێکان لەگەڵ هەڵبژاردەی لوبنان و زانا عەلی ناوەراستکاری یانەکە بە مەبەستی چارەسەر لە دەرەوەی وڵاتە، کیڤن جاکبۆی یاریزانی بەرگری فەرەنسیش بە هۆی پێکانەوە ناتوانێ بەشداری یارییەکە بکات.

لە مێژوودا دهۆک و نەجەف 20 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەڵۆکانی چیا لە 10 یارییدا براوە بوون و نەجەف لە حەفت یارییدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە سێ یارییشدا یەکسان زوونە، لە وەرزی 1999 _ 2000 نەجەف لە قۆناخی 32ـی جامی عێڕاق دهۆکی دوورخستۆتەوە.

بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ لە 32 یارییدا دهۆک لە ریزبەندی شەشەم دێت، نەجەفیش بە 41 خاڵ لە 34 یارییدا لە ریزبەندی 14ـەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button