
یاریگا –
یاریزانێکی لیڤەرپوول نزیکبووەتەوە لە جێهێشتنی یانەکە لەم هاوینە و چەند کڕیارێک لە کیشوەرە جیاوازەکانەوە لەسەر هێڵن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، داروین نونێز یەکلایی بووەتەوە کە ئەم هاوینەی ئانفیڵد جێدەهێڵێت.
سەرچاوە باوەڕپێکراوەکەی بواری بازاڕی گواستنەوەکان هاوکات ئەوەشی ئاشکراکردووە کە سعوودیەکان هەر لە مانگی یەنایەری ئەم ساڵەوە پیشانیانداوە رژدن لە گواستنەوەی هێرشبەرە ئۆروگوایەکە.
هەر بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکانی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە، خەلیجیەکان تاکە کڕیاری نونێز نین، بەڵکوو لەم رۆژانەی رابردووشدا ناپۆلی بۆ هەمان مەبەست پەیوەندی کردووە و بەم زووانە گفتوگۆی زیاتریش دەکرێت لەبارەیەوە.
سەبارەت بە خواستی خودی داروین، رۆمانۆ ئەوەی ئاشکراکردووە کە ناوبراو بەڕووی هەردوو ئۆفەری سعوودی-ئەوروپیەکەدا کرایەوە و ئامادەیە رێدز بەجێبهێڵێت.
🚨🇺🇾 Darwin Nunez remains guaranteed exit at Liverpool this summer with Saudi Pro League clubs keen since January.
Understand also Napoli have made contact in the recent days with Nunez on the shortlist and more talks to follow soon.
Darwin, open to both Saudi-European options. pic.twitter.com/jT0O3gF0iu
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 12, 2025
یاریزانە 25 ساڵییەلە گرێبەستی سەردەمی یۆرگن کڵۆپە کاتێک لە هاوینی 2022 بە بڕی 85 ملیۆن پاوەند لە بێنفیکاوە گواستیانەوە بۆ ریزەکانی لیڤەر کە گرانبەهاترین گرێبەستە لە مێژووی یانەکەدا.
نونێز نەیتوانی لە کەشوهەوای تۆپی پێی ئینگلیزیدا خۆی بگونجێنێت. بە هاتنی ئارنە سڵۆت کە هاوینی رابردوو راهێنەرایەتی لیڤەرپوولی گرتەدەست، پێگەیەکی سەرەکی بۆ ئەو یاریزانە ئۆروگوایە نەمایەوە. بەجۆرێک لە 47 یارییدا 2,038 خولەک بەشداریی پێکرا، ئەوەش واتا تەنها 47 خولەک لە هەر یارییەک. لە کۆی وەرزەکەش 7 گۆڵ و 7 ئەسێستی تۆمارکرد.