کۆتا زانیاریی لەبارەی گەڕانەوەی تیۆ هێرناندێز بۆ مەدرید

یاریگا –
نوێترین زانیاریی لەبارەی گەڕانەوەی تیۆ هێرناندێز و بۆ مەدرید بڵاوکرایەوە کە چەند رۆژێکە دەنگۆیەکان پەرەسەندنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەنگوباسی پەیوەندی راستەوخۆی نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئەیسی میلان هەبوو بۆ گواستنەوەی یاریزانە فەڕەنسییەکە. تەنانەت تا ئەو ئاستەی تیۆ لەگەڵ یانە مەدریدیەکە رێککەوتنی کردبوو.
پێشهاتی نوێ؛ تیۆ هێرناندێز لە گەڕانەوەی بۆ لالیگا نزیکبووەتەوە
بەپێی نوێترین زانیاریی کە هەریەکە لە رودی گالێتی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی کە ڤالێنتین فورلانی رۆژنامەنووسی پێگەی گۆڵی وەرزشییش بڵاویکردووەتەوە، رێککەوتنی نێوان دوو یانەکە شکستی هێناوە لەبارەی گواستنەوەی یاریزانە 27 ساڵانەکە بۆ یانەکەی پێشووی کە لێوەی کاروانی وەرزشیی دەستپێکرد.
سەرچاوەکان هۆکاری شکستهێنانی رێککەوتنەکەیان زانیوە و ئاشکرایان کردووە کە برە پارەی داواکراو لەلایەن میلان و بڕی پێشکەشکراو لەلایەن ئاتلێتیکۆوە نەهێشتووە گواستنەوەکە سەربگرێت ئەگەرچی جیاوازییەکەش زۆر کەم بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو دوو رۆژنامەنووسە، کارگێڕی رۆسۆنێری داوای 25 ملیۆن یۆرۆی کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە تیۆ، بەڵام لایەنی ئیسپانی 20 ملیۆن زیاتری نەداوە.
هێرناندێز کە لە پێگەی بەرگریی چەپ یاریی دەکات، لەماوەی 2007-2015 لە تیمەکانی لاوانی یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا دەرکەوت. لە ساڵی 2015-2017 گەیشتە ریزی پلە B پێش ئەوەی لە ساڵی 2017 بەیەکجاریی رووبکاتە ریال مەدرید کە دوو ساڵیش درێسی شاهانەکانی پۆشی و سەرەنجام لە ساڵی 2019 بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ رووبکاتە میلان.