بارسێلۆنا لە گواستنەوەی هێرشبەری 16 ساڵانی پۆرتوگاڵی نزیکبووەتەوە

یاریگا –
بارسێلۆنا لە گواستنەوەی کاردۆسۆ ڤارێلا هێرشبەری 16 ساڵانی پۆرتوگاڵی نزیکبووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت بە زووترین کات ئەو یاریزانە لاوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە واژۆ بکات.
رۆژنامەی سپۆرت ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا لە گواستنەوەی کاردۆسۆ ڤارێلا هێرشبەری 16 ساڵانی دینامۆ زەگربی کڕواتی نزیکبووەتەوە، ئەو هێرشبەرە پۆرتوگاڵییە بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ دەباتە ریزەکانی و 15 ملیۆن یۆرۆی دیکەش بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانی دەچێتە سەر نرخەکەی.
🔴 𝐍𝐎𝐓𝐈𝐂𝐈𝐀 𝐒𝐏𝐎𝐑𝐓
🚨 Avances en la negociación por Cardoso Varela
💰 El precio rondaría los 5 millones de euros hasta llegar a los 20 en plusvalías y objetivos
✍️ @monfortcarlos https://t.co/XmejvxKuvM
— Diario SPORT (@sport) June 12, 2025
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک کاردۆسۆ ڤارێلا بە خواستن دەداتەوە دینامۆ زەگرب و لە داهاتووش ٪20ـی نرخی گرێبەستەکەی بە یانە کڕواتییەکە دەدرێت ئەگەر بارسێلۆنا لە داهاتوو یاریزانەکە بفرۆشێتەوە.
ئەمڕۆ ئاندی بارا لە بارسێلۆنا لەگەڵ دیکۆ و بۆیان کریکیچ بەرپرسانی بارسێلۆنا لەبارەی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی کاردۆسۆ کۆبووەوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی واژۆکردنی گرێبەستەکە تەواو بکەن.
کارۆدۆ پێشتر لە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵی پێگەیشتووە و سەرەتای ئەمساڵ پەیوەندی بە یانە کڕواتییەکە کرد و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 5 ملیۆن یۆرۆیە.
💣 Cumbre de Deco con el agente de Joan Garcia y Cardoso Varela, Andy Bara.
👀 El director deportivo azulgrana se ha reunido con el croata en un restaurante de Barcelona, acompañado por Bojan y Masip, para tratar la posible incorporación de Cardoso Varela.
Contamos en @sport. pic.twitter.com/csyYBK04Pd
— Carlos Monfort (@monfortcarlos) June 12, 2025