ئینگلتەراگرنگترین

وردەکاریی گرێبەستەکەی کونیا لەگەڵ مان یونایتد دەخرێتەڕوو

Yariga App

یاریگا –

سەرەتای ئەم مانگە بوو مانجێستەر یونایتد لە یەکەم جووڵەی گواستنەوەکاندا توانی ماتیوس کونیا لە وۆڵڤز بگوازێتەوە بە ئامانجی بەهێزترکردنی هێڵی پێشەوە.

فابریزۆ رۆمانۆ بە پشتبەستن بە بڵاوکراوەکانی مان یونایتد وردەکاریی لەبارەی ناوەڕۆکی گواستنەوەی ئەستێترە بەڕازیلیەکە بۆ ئۆڵدترافۆرد خستووەتەڕوو.

بەگوێرەی ئەوەی ئەو رۆژنامەنووسە دەستیکەوتووە، ماوەی گواستنەوەی کونیا بۆ ماوەی 5 ساڵ دەبێت لەگەڵ بژاردەی ساڵێکی دیکە.

سەبارەت بە تێچووی یاریزانە 26 ساڵییەکە، رۆمانۆ نووسیویەتی کە بڕەکەی 62.5 ملیۆن پاوەندە.

کونیا وەرزی رابردوو ئاستی بەشێوەیەکی نایاب تەقیەوە کاتێک توانی لە 36 بەشدارییدا بۆ گورگەکانی ئینگلتەرا 17 گۆڵ و 6 ئەسێست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button