ئارسیناڵ یەکەمین ئۆفەری بۆ گواستنەوەی یۆکێرێش پێشکەشی سپۆرتینگ لیسبۆن کرد
یانە پۆرتوگاڵییەکە وەڵامی ئۆفەرەکەی گەنەرزی داوەتەوە

یاریگا –
ئارسیناڵ یەکەمین ئۆفەری بۆ گواستنەوەی یۆکێرێش پێشکەشی سپۆرتینگ لیسبۆن کرد، بەڵام هەرزوو یانە پۆرتوگاڵییەکە ئۆفەرەکەی رەتکردەوە.
رۆژنامەی ئابۆلا ـی پۆرتوگاڵی ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵی ئینگلیزی یەکەمین ئۆفەری بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی سپۆرتینگ لیسبۆن کرد بۆ ئەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش هێرشبەری سویدی بگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئۆفەرەکە بریتییە لە 55 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆ پاداشت بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانی داهاتووی یاریزانەکە.
Agora é oficial: Sporting recebeu proposta do Arsenal por Gyokeres e já foi recusada…
Leia aqui: https://t.co/38Hs0ssP3f#futebol #nacional #sporting #liga
— A BOLA (@abolapt) June 12, 2025
رۆژنامە پۆرتوگاڵییەکە هەرزوو ئۆفەرەکەی ئارسیناڵی رەتکردووەتەوە و داوای 70 ملیۆن یۆرۆ (60 ملیۆن یۆرۆ + 10 ملیۆن یۆرۆ) دەکات، کە جگە لە گەنەرز چەند یانەیەکی دیکەش دەیانەوێت یۆکێرێش بگوازنەوە ریزەکانیان.
رۆژنامەی ریکۆرد ـی پۆرتوگاڵی ئاشکرایکردووە، دوێنێ چوارشەممە ئارسیناڵ لە گفتوگۆیەکانیان یەکەم ئۆفەری پێشکەشی سپۆرتینگ کردووە، دوای رەتکرانەوەی ئۆفەرەکە چاوەڕێ دەکرێت ئارسیناڵ بڕی ئۆفەرەکەی بەرز بکاتەوە.
یۆکێرێش ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 75 ملیۆن یۆرۆیە و لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە 51 یاری 53 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە، شێشکۆ لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 65 ملیۆن یۆرۆیە و لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە 45 یاری 21 گۆڵ و 6 ئەسیستی کردووە.