ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ئامانجەکەی لیڤەرپوول و چێڵسی هاتە سەر هێڵ

سێ یانەی گەورەی پرێنەرلیگ لەسەر هێرشبەرێکی فەڕەنسی ململانێ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ئامانجەکەی لیڤەرپوول و چێڵسی هاتە سەر هێڵ، شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت هوگۆ ئێکیتیکێ هێرشبەری لاوی فەڕەنسی بگوازنەوە ریزەکانیان.

فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی لە کەناڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، مانچێستەر یونایتد بەفەرمی بۆ گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتیکێ هێرشبەری لاوی ئێنتراخت فڕانکفۆرت هاتووەتە سەر هێڵ، کە یانەکانی لیڤەرپوول و چێڵسیش بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییە لەسەر هێڵن.

مانچێستەر یونایتد لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوو یەکەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی ئێکیتیکێ پێشکەشی ئێنتراخت فڕانکفۆرت کردووە، کە ئەو هێرشبەرە 22 ساڵانە لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 75 ملیۆن یۆرۆیە و ئێنتراخت فڕانکفۆرت رایگەیاندووە ئامادە نییە بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت.

هوگۆ ئێکیتیکێ هاوینی رابردوو بەبڕی 16.50 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە فڕانکفورت کرد و تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە هەیە.

هوگۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 48 یاریی بۆ فرانکفورت کردووە و بەشداریی 34 گۆڵی کردووە، 22 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button