بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو؛ لیرۆی سانێ دەگەڕێتەوە بایرن میونشن
تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە درێسی باڤارییەکان دەپۆشێت

یاریگا –
لیرۆی سانێ بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی یانەکان دەگەڕێتەوە بایرن میونشن و مانگی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی گاڵاتەسەرای دەکات.
فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی لە کەناڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، لیرۆی سانێ دەگەڕێتەوە ریزەکانی بایرن میونشن و لە مۆندیالی یانەکان درێسی یانە ئەڵمانییەکە دەپۆشێت، سەرەتای مانگی داهاتوو دەچێتە ریزەکانی گاڵاتەسەرای تورکی.
🚨🚨 EXCL | Leroy #Sané will play his final matches for FC Bayern at the Club World Cup – but only until the end of June. He will not feature in July, even if Bayern reach the quarter-finals!
New decision after good talks between Bayern/Galatasaray.
Following a successful… pic.twitter.com/E2BOnsLXN5
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) June 12, 2025
پلێتینبێرگ ئاشکرایکردووە، گەرچی ئەمڕۆی لیۆری سانێ لە ئیستەنبۆڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ گاڵاتەسەرای واژۆ کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی تاوەکو رۆژی 30ـی ئەم مانگە گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن ماوە، سبەی هەینی گەشتی ئەمریکا دەکات، بۆ ئەوەی لە مۆندیالی یانەکان درێسی باڤارییەکان بپۆشێت.
رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە ئاشکراشیکردووە، بایرن میونشن و گاڵاتەسەرای رێککەوتوون ئەگەر بایرن میونشن بگاتە قۆناخی چارەکی کۆتایی مۆندیالی یانەکان، ئەوا لیرۆی سانێ پاڵەوانێتییەکە لەگەڵ بایرن تەواو نەکات و لە هەموو دۆخێکدا رۆژی 1ـی یۆلیۆ/تەممووز ریزەکانی یانە ئەڵمانییەکە بەجێدەهێڵێت.
سانێ بۆ ماوەی سێ وەرز و تاوەکو هاوینی 2028 بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ گاڵاتەسەرای تورکی واژۆ کردووە و مووچەی ساڵانەی 11 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
لیرۆی هاوینی 2020 بەرامبەر 49 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە 32 ملیۆن یۆرۆیە، بەدرێسی بایرن میونشن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریی 221 یاریی کردووە، 61 گۆڵی کردووە و 55 گۆڵی دروستکردووە.