ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا لەبارەی لویس دیاز

لیڤەرپوول هەڵوێستی خۆی گۆڕی و ئامادەیە گفتوگۆ لەبارەی فرۆشتنی دیاز بکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول هەڵوێستی خۆی لەبارەی لویس دیاز گۆڕیوە و ئامادەیە گفتوگۆ لەبارەی فرۆشتنی هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە بکات.

رۆژنامەی سپۆرت ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەرگای گفتوگۆی لەبارەی فرۆشتنی لویس دیاز کردووەتەوە، کە بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت لەم هاوینە هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی، رێدز لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە هێرشبەرەکەی داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات و یانە کەتەلۆنییەکەش ئەو نرخەی پێ زۆرە، بەڵام گەشبینە بەوەی دیاز بگوازێتەوە کامپ نوو.

رۆژنامەی سپۆت راشیگەیاندووە، دوای ئەوەی لیڤەرپوول لە یەکلایی کردنەوەی فلۆریان ڤیرتز هێرشبەری لاوی ئەڵمانی نزیکبووەوە، بڕیاریداوە لەبارەی فرۆشتنی لویس دیاز دەرگای گفتوگۆ بکاتەوە، چونکە ئەو هێرشبەرە کۆڵۆمبییە ئەگەر لە رێدز بمێنێتەوە دەرفەتی یاریکردنی کەمتر دەبێت.

پێشتر لویس دیاز چەند جارێک ویستی خۆی بۆ پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی بارسێلۆنا راگەیاندووە و ئەو یاریزانە کۆڵۆمبییە لەگەڵ بارسێلۆنا لێکتێگەیشتنیان هەیە، دیاز خۆی یەکلایی کردووەتەوە جگە لە بلاوگرانا ناچێتە هیچ یانەیەکی دیکە و پێشتر ئۆفەری یانەکانی سعوودیەی رەتکردووەتەوە.

لیڤەرپوول هەفتەیەک لەمەوبەر ئۆفەرێکی بارسێلۆنای لەبارەی فرۆشتنی لویس دیاز رەتکردبووەوە، کە دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی ئاشکرایکردبوو، لیڤەرپوول خۆی یەکلایی کردووەتەوە و ئامادە نییە لویس دیاز بفرۆشێت، بە بارسایان گوتووە دیاز بۆ فرۆشتن نییە، بەڵام لە هەمان کاتدا هیچ بەرەوپێشچوونێک نییە هێرشبەرە 28 ساڵانەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز نوێبکاتەوە، لەکاتێکدا تەنیا دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە و هاوینی 2027 گرێبەستی دیاز لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت.

دیاز ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە و سەرەتای 2022 بەرامبەر 54 ملیۆن یۆرۆ لە پۆرتۆی پۆرتوگاڵییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی لیڤەرپوولەوە کردووە، لەگەڵ رێدز لە 148 یاری 41 گۆڵ و 23 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button