ئیتاڵیائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

پێنج یانەی گەورەی ئەوڕوپا هەوڵی گواستنەوەی گۆلپارێزەکەی بارسێلۆنا دەدەن

Yariga App

یاریگا –

مارک ئاندرێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی بەئەزموون و بەناوبانگی بارسێلۆنا بووەتە یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی مێرکاتۆی ئەم هاوینە.

لەگەڵ کەمبوونەوەی ئەگەری رۆڵی لە پێکهاتەی سەرەکی بارسا لەدوای هاتنی خوان گارسیا، گفتوگۆکان سەبارەت بە ئەگەری رۆیشتنی ئەو گۆڵپارێزە لە جاران گەرمتر بووە. لەلایەکی دیکەوە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا ئامادەیی خۆیان بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە دەربڕیوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، پێنج شوێنی ئەگەری بۆ تێر شتیگن خستۆتە روو. میلان یەکێکە لە بژاردەکان، بە رۆیشتنی مایک ماینان بۆ چێڵسی پێدەچێت تێر شتیگن وەک جێگرەوەیەکی ئەگەری ببینێت. لە پرێمەرلیگیش مانچێستەر سیتی بەدوای جێگرەوەیەکی درێژخایەندا دەگەڕێت بۆ جێگرەوەی ئیدرسۆن، گۆڵپارێزێک کە بەشێکی وەرزی رابردوو بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکرد. هەروەها پێپ گواردیۆلا لە ساڵی 2016ەوە ئارەزووی گواستنەوەی تێر شتیگن دەکات و ئێستا دەرفەت رەخساوە.

پاریس سانجێرمانیش بژاردەیەکی جددییە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی داهاتووی نادیاری دۆنارۆما، کە هێشتا گرێبەستەکەی یەکلایی نەکراوەتەوە. لویس ئێنریکی کە ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ تێر شتیگن لە بارسا هەیە، دەتوانێت لە پاریس زیندووی بکاتەوە.

لە ئیتاڵیا، یوڤێنتوس کە هەوڵی بەهێزکردنی پێکهاتەکەی دەدات بۆ وەرزی داهاتوو، دەتوانێت سوود لە ئەزموونی تێر شتیگن و لێهاتوویی وەربگرێت، هەرچەندە لە ئێستادا تیپەکە سەرنجی لەسەر دووبارە بنیاتنانەوەی هێڵی بەرگرییە.

لە کۆتاییدا، نیوکاسڵ، بە سەرچاوە داراییە دەوڵەمەندەکانی و بەشداریکردنیان لە چامپیۆنزلیگ، یەکێکە لە بژاردە جدییەکانی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە، یانەیەک کە پێشتر رکابەری بارسێلۆنای بۆ گواستنەوەی خوان گارسیا دەکرد.

ئەم هاوینە بازاڕی گواستنەوە بۆ گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە، کە هەمیشە ویستی مانەوە بووە لە بارسێلۆنا و شەڕکردن بۆ بەدەستهێنانی شوێنێک وەک گۆڵپارێزی یەکەمی فلیک گەرم دەبێت. هەفتەکانی داهاتوو بۆ داهاتووی کاپتنەکە زۆر گرنگ دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button