ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی بۆ یەکلایی کردنەوەی پێنجەمین گرێبەستی ئەم هاوینە گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی لەگەڵ رۆزنبێرگی نەرویجی لەبارەی گواستنەوەی سڤایرێ نیپان یاریزانی 18 ساڵانی یانەکە گەیشتە رێککەوتن.

دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی لە تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، یانەی مانچێستەر سیتی لەگەڵ رۆزنبێرگی نەرویجی لەبارەی گواستنەوەی سڤایرێ نیپان گەیشتە رێککەوتن، ئەو یاریزانە 18 ساڵانە بەرامبەر 12.5 ملیۆن پاوەند دەباتە ریزەکانی و ئەو یاریزانە لاوە نەرویجییە تاوەکو ساڵی 2030 گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزنس واژۆ دەکات.

لەم هاوینە تاوەکو ئێستا مانچێستەر سیتی هەریەکە لە رەیان ئایت نووری، رەیان شەرقی، تیجانی رێیندێرس و  مارکوس بێتینێلی گواستووەتەوە ریزەکانی و نیپان دەبێتە پێنجەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی یانە ئینگلیزییەکە.

سڤایرێ نیپان لە بۆرسەی یاریزانان ئێستا بەهای 12 ملیۆن یۆرۆیە و تەمەنی تەنیا 18 ساڵە، لە هێڵی ناوەڕاست وەکو یاریساز یاریی دەکات، ئەمساڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ یانەکەی لە 10 یاری بەشداریی 676 خولەکی کردووە و گۆڵێکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button