دوو یانەی سکۆتلاندی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی کورد هاتوونەتە سەر هێڵ
یانەکانی سکۆتلەندا ملمالێ لەسەر گواستنەوەی مارکۆ فەرەج دەکەن

یاریگا –
یانەکانی ئابێردین و هارتسی سکۆتلاندی دەیانەوێت مارکۆ فەرەج یاریزانی لاوی کورد بگوازنەوە ریزەکانیان.
رۆژنامەی دەیلی ریکۆرد ـی سکۆتلاندی ئاشکرایکردووە، یانەکانی ئەبەردین و هارتسی سکۆتلاندی دەیانەوێت مارکۆ فەرەج یاریزانی لاوی کورد لە سترۆمسگۆدسێتی نەرویجییەوە بگوازنەوە ریزەکانیان، کە ئەو یاریزانە 21 ساڵانە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانە نەرویجییەکە هەیە.
Hearts and Aberdeen braced for transfer tussle as Premiership rivals eye Iraq wingerhttps://t.co/DSM8NRkvVs pic.twitter.com/XRpcVct1fD
— Daily Record Sport (@Record_Sport) June 12, 2025
رۆژنامە سکۆتلەندییەکە راشیگەیاندووە، هەردوو یانەکەی خولی نایابی سکۆتلەندی ململانێ لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی هێرشبەرە کوردەکەی سترۆمسگۆدسێت دەکەن، کە مارکۆ فەرەج لەم وەرزە لە 11 یاری 7 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردووە و بەشداریی 10 گۆڵی کردووە.
مارکۆ فەرەج لە دوایین دوو یاریی هەڵبژاردەی عێراق بەشداریی کرد، لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 لە یاریی بەرامبەر کۆریای باشوور 3 خولەک یاریی کرد و لە یاریی بەرامبەر ئوردن سەرەکی بوو 69 خولەک یاریی کرد، کە لە یارییەکەی ئوردن ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.
یانەکەی مارکۆ فەرەج لەم وەرزەی زولی نایابی نەرویج لەکۆی 9 یاری تەنیا 6 خاڵی بەدەستهێناوە لە پلەی چواردەمی خولەکە دێت کە خولەکە لە 16 یانە پێک دێت.
مارکۆ فەرەج کێیە؟
مارکۆ لاوک فەرەج لە 16ـی مارس/ئاداری 2004 لە گریمشتادت لە نەرویج لە دایک و باوکێکی کورد لەدایکبووە و بنەماڵەکەی خەڵکی سلێمانین، لە ریزی یانەی یێرڤی نەرویجی دەستی بە یاریی کردووە و چوار ساڵ لەمەوبەر پەیوەندی بە یانەی سترۆمسگۆدسێتی نەوریجی کرد کە لە خولی نایابی نەرویجی یاریی دەکات، ئەو کوڕە کوردە لە باڵەکان و ناوەڕاست یاریی دەکات.
مارکۆ دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ دایک و باوکی بۆ تەواوکردنی بەڵگەنامە یاساییەکانی بۆ پەیوەندیکردنی بە هەڵبژاردەی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و زمانی کوردی و ئینگلیزی و نەرویجی دەزانێت.
کوڕە 20 ساڵانەکە دەڵێت :’زۆر بە باشی دەزانم بە زمانی کوردی قسە بکەم، بەڵام بەداخەوە زمانی عەرەبیم باش نییە، من چەند جارێک سەردانی هەرێمی کوردستانم کردووە، سلێمانی و هەولێر دوو شاری خۆش و سەرنجڕاکێشن’.
دەشڵێت :’من هاندەری ریال مەدرید و پۆرتوگاڵم، چونکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نموونەی باڵای منە و زۆر بە ڤینیسیۆس جۆنیۆر سەرسامم و دەمەوێت شوێنپێی ئەو هەڵبگرم’.