گاڵاتەسەرای لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ نزیکبووەتەوە

یاریگا –
گاڵاتەسەرای تورکی دوای یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی لیرۆی سانێ، دەیەوێت ئیلکای گۆندۆگان ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی بباتە ریزەکانی.
یاگیز سابونچۆغلو رۆژنامەنووسی تورکی ئاشکرایکردووە، گاڵاتەسەرای تورکی دەیەوێت ئیلکای گۆندوگان ناوەڕاستکاری ئەڵمانی لە مانچێستەر سیتییەوە بگوازێتەوە ریزەکانی، کە جگە لە یانە تورکییەکە یانەیەکی سعوودیش دەیەوێت ئەو ناوەڕاستکارە بگوازێتەوە خولی رۆشنی سعوودی.
🚨 Galatasaray, İlkay Gündoğan transferini bitirmek için tüm şartları zorluyor. Oyuncu da Galatasaray’a gelmeye sıcak bakıyor. Galatasaray’ın dışında, Suudi Arabistan’dan da İlkay’a resmi teklif yapılmış durumda ancak Galatasaray bu transferde bir adım önde!
— Yağız Sabuncuoğlu (@yagosabuncuoglu) June 12, 2025
رۆژنامەنووسە تورکەکە راشیگەیاندووە، گەرچی یانەیەکی سعوودی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی ئیلکای کردووە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە، بەڵام گاڵاتەسەرای نزیکترە و هەنگاوێک لەپێشترە بۆ ئەوەی گۆندوگان بگوازێتەوە ریزەکانی، چونکە ناوەڕاستکارە 34 ساڵانەکە خۆیشی ئارەزوو دەکات رووبکاتە تورکیا.
گوندۆگان کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 54 ملیۆن یۆرۆیە، تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەیە، کە هاوینی 2024 بە گرێبەستێکی ئازاد لە بارسێلۆناوە گەڕایەوە مانچێستەر سیتی، لەکاتێکدا ساڵێک پێشتر بە گرێبەستێکی ئازاد روویکردبووە بلاوگرانا.
وەرزی رابردوو گۆندوگان بە درێسی مان سیتی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 50 یاریی کرد، 3 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد.