ئینگلتەراگرنگترین

باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی مانچێستەر سیتی دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

یۆشکۆ ڤاردیۆل بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی مانچێستەر سیتی دەستنیشانکرا.

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەفەرمی رایگەیاندووە، یۆشکۆ ڤاردیۆل بەرگریکاری کڕواتی یانەکەیان باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی مان سیتی بوو، زۆرترین دەنگی هاندەرانی یانەکەی بەدەستهێناوە و بەپێش هەریەکە لە کێڤن دێ برۆین و ئێرلینگ هالاند کەوتەوە، کە ئەوانیش ەبربژێر بوون.

ڤاردیۆل (23 ساڵان) دووەم وەرزە لە ریزەکانی مانچێستەر سیتی یاریی دەکات و ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 53 یاریی کرد و تاکە یاریزان بوو پێپ گواردیۆلا هێندە دەرفەتی یاریکردنی پێبدات، لەم وەرزە بە درێسی سیتیزنس 6 گۆڵ و 2 ئەسیستی کرد کە 5 گۆڵی لە پرێمەرلیگ بوو.

ڤاردیۆل لەوەتەی هاوینی 2023 درێسی مانچێستەر سیتی دەپۆشێت، لە 95 یاری 11 گۆڵ و 5 ئەسیستی بە درێسی یانەکە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button